هێماكانی سەر داشبۆڕدی ئۆتۆمبێلەكەت بزانە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە هەندێک زانیاری لەسەر هێماکانی ناو داشبۆردی ئۆتۆمبێل بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: هێماکان هەندێكیان زۆر سادە و ساكارن كە پێویست بە ڕوونكردنەوە ناكات بۆ نموونە گڵۆپی ئیشارەت یان بەنزین، بەڵام زۆر هێمای دی هەن كە ماناكانیان نازانین.

دەشڵێت:” زۆربەی ئەو هێمایانه ئاماژە دەكەن بە بوونی هەڵەیەك لە ئۆتۆمبێلەكەت، بۆیە تێگەیشتن و ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ ئۆتۆمبێلەكەت لەكاتی پێویست گرنگە، چونكە پشتگوێ خستنیان دەبێتە هۆی كێشەی زیاتر و گەورەتر.

تێبینی: هێما سوورەكان واتە دەبێت ئۆتۆمبێلەكە بە زووترین كات ڕابگریت، زەردەكان واتە خزمەت گوزاری و چاككردنەوە پێویستە، بەڵام مەرج نییە ئۆتۆمبێل ڕابگریت، سەوزەكانیش تەنیا بۆ پێدانی زانیارین.

ئێستا ئەم وێنەیە ببینە و لە خوارەوە بە پێی ژمارە ڕوونكردنەوە دەربارەی هەر هێمایەك بخوێنەوە، بزانە هەر هێمایەك ئاماژە بە چی دەدات:

1- لایتی تەمومژی پێشەوە: تیشكەكانی ڕووناكی ئاسایی لەكاتی باران یان تەمومژ دەشكێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی جوان نەبینینی ڕێگاكە، بەڵام لایتی تەمومژ جۆرێكی تایبەتە كە بەناو تەنۆلكەكانی تەمومژدا دەڕوات، لە كەش و هەوای نە گونجاو پێ دەبێت.

2- كێشە لە سوكان: ناتەواوییەك لە سوكانی ئۆتۆمبێلەكەت هەیە.

3- لایتی تەمومژی دواوە: تیشكەكانی ڕووناكی ئاسایی لەكاتی باران یان تەمومژ دەشكێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی جوان نەبینینی ڕێگاكە، بەڵام لایتی تەمومژ جۆرێكی تایبەتە كە بەناو تەنۆلكەكانی تەمومژدا دەڕوات، لە كەشوهەوای نەگونجاو پێ دەبێت.

4- كەمی شلەی خاوێن كردنەوە: ئاو یان شامپۆی پاككرنەوەی جامەكان كەمە.

5- تەنك بوون یان نەمانی بەنسەكانی ستۆپ.

6- خێرایی دیاریكەر: لەكاتی گەشتكردن یان لە ڕێگا دوورەكان دەتوانی ئەو خێراییەی دەتەوێت دیاری بكەیت و بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی ئۆتۆمبێل لەم خێراییە نە زیاد دەكات و نە كەم دەكات.

7- گڵۆپی ئاگاداركردنەوەی لادان.

8- باران و لایتی هەستیار: زۆرێك لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان ئەم تایبەتمەندییەیان هەیە لە كاتی سوڕانی سوكان لایتەكان لەگەڵی دەسوڕێن، یان لەكاتی باران لایتەكان دەگۆڕێن یان گۆشەی ڕووناكییان دەگۆڕن.

9- بوونی بەفر، یان سەرمایەكی زۆر، پلەی گەرمایەكی زۆر نزم.

10- نیشاندەری زانیاری.

11- گەرم بوونی ئۆتۆمبێل: له كەشوهەوای سارددا كە بەیانیان ئۆتۆمبێلەكەت داگیرساند پێویستە بوەستی تا گەرم دەبێت و هێماكە دەكوژێتەوە.

12- ڕێگای شەختاویە یان لووس.

13- كلیلی هەڵگیرساندنی ئاگر: ئەم هێمایه واتە پێوسیتە بە خێراترین كات ئۆتۆمۆبێلەكەت ڕابگری تا سەلامەتە و مەترسی هەڵگیرسانی ئاگر هەیە.

14- كلیلی لەسەر ئۆتۆمۆبێلەكەت نیە: زۆربەی ئۆتۆمبێلە نوێكان زیرەكن و تەنها بە دوگمەیەك دادەگیرسێن بەڵام پێوسیتە كلیە هەستیارەكەی لێوە نزیك بێت. كاتێك ئۆتۆمۆبێل داگیرساوە وە كلیلەكان دوور دەخەیتەوە ئەم هێمایە هەڵ دەبێت، ئاگادارت دەكاتەوە كە كلیلەكانت لا نیە.

15- پاتری كلیلی ئۆتۆمۆبێلەكەت لاوازە.

16- ئاگاداركەرەوەی دووری یان دووری پێو: ئەم تایبەتمەندییە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دووری تۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلی بەرانبەرت دیاری دەكات و ناهێڵێت لە مەودای دیاریكراو زیاتر نزیك بكەویتەوە.

ئەم تایبەتمەندییە لە كاتی گەشت كردن و ڕێگا دوورەكان بۆ پشوودان یان لە ناوشار بەكاردێت.

ئەگەر ئۆتۆمبێلیێكت لە پێش بێت و ئاگادار نەبیت ئۆتۆمبێلەكەت بە هۆی هەستیارەكان بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەوەستێت یان خێراییەكەی كەم دەكاتەوە بە گوێرەی بارودۆخەكه.

17- پێ بنێ بە بەنزین لەكاتی ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێل.

18- پێ لەسەر ئیستۆپ دابنێ لەكاتی گۆڕینی گێڕ، ئەم هێمایە تەنیا لەو ئۆتۆمۆبێلانە هەیە كە گێڕ ئۆتۆماتیكن.

19- سوكان قوفڵ دراوە.

20- لایتی بەهێز (Full Light).

21- پەستانی تایە: پەستانی هەوای تایە كەمە.

22- لایتی كز، سەكن لایت، یان بلاجیكتۆر كاردەكات.

23- گڵۆپی سووتاو: ئاماژەیە بۆ ئەوەی یەكێك لە گڵۆپەكانی ئۆتۆمبێلەكەت سووتاوە.

24- یەكێك لە لایتەكان شكاوە.

25- گزۆز پێویستی بە پاككردنەوە هەیە: واتە پاشماوەی سووتەمەنی سووتاو بە تەواوەتی فڕێناداتە دەرەوە و پاك ناكاتەوە، بۆ چاك بوون پێویستە خێرایی زیاد بكرێت بۆ 60 Km/h بۆ ماوەی 15 خولەك بۆ پاككردنەوەی، دوای 15 خولەكەكە دەبێت هێمای سووتەمەنی كوژابێتەوە ئەگەر پاش ئەوە نەكوژایەوە ئەوا سەردانی بنكەی خزمەت گوزاری بكە.

26- هێمایەكە بۆ بوونی عەرەبانە، كابینە، یان ئۆتۆمۆبێل كە بە ئۆتۆمبێل ڕایدەكێشێت.

27- ئاگاداری دەربارەی دەبڵی ئۆتۆمبێلەكەت.

28- لادان لە سەر هێڵەكانی ناو ڕێگا: واتە لەسەر هێڵەكان دەڕۆی و پێویستە بچیتە ناو هێڵەكان یان لە هەندێك ئۆتۆمبێل دەتوانی بە شێوەیەك ئۆتۆبێلەكەت ڕێك بخەی كە لەناو هێڵێكان لاتدا لە كاتی بە ئاگانەبوون خۆی خۆی ڕێك دەخاتەوە و دەچێتەوە نێوان هێڵەكان.

‏29- Catalytic Conveter: بەشێكە لە گزۆز، دەكەوێتە بەشی دواوەی، ئەم بەشە هەڵدەستێت بە گۆڕینی پاشماوەی زیان بەخشی ئۆتۆمۆبێل بۆ پاشماوەیەكی كەمتر زیان بەخش، داگیرسانی ئەم هێمایە واتە زۆر گەرم بوون یان تێكچوونی ئەم بەشە كە ئەمەش دەبێتە هۆی پەیداكردنی دووكەڵی ڕەش و پیس كە زۆر زیان بەخشە.

30- بیرهێنەرەوەی پشتێندی سەلامەتی: پشتێنەی سەلامتی ببەستە.

31- هاند برێك یان ستۆپ: واتە هاندبرێك كار دەكات، بەڵام ئەگەر كاتێك هاندبرّك دانرابویەوە و ئەم هێمایە هەرپێ بوو ئەوە ئاماژەیە بۆ كەمی ڕۆنی هاندبرێك یان ڕۆنی ئیستۆپ یان بانسەكان تەنك بوون یاخوك كێشەیەك لە سیستەمی ستۆپ هەیە.

32- ئاگاداری پاتری: كێشە لە پاتری یان بارگاوی كردنەوەی هەیە.

33- یارمەرتی دەری پارك كردن (حەساس).

34- ئۆتۆمبێل پێویستی بە خزمەت گوزاریە. لە هەندێك ئۆتۆمبێل دەنوسرێت MAINT REQD واتە خزمەت گوزاری پێویستە ئۆتۆمبێلەكەت پێویستی بە پشكنین و خزمەت گوزاری هەیە، زۆربەی كات ئەم هێمایە بە هۆی پیس بوونی ڕۆنی مەكینە هەڵ دەبێت.

35 و 36- لایت گونجاندن: واتە ڕێكخستنی ڕووناكی وەك بەرز و نزم كردنی یان سوڕاندنی لەگەڵ سوڕاندنی سوكان.

37- باڵی پشتەوە كراوەتەوە.

38- ئەم گڵۆپە هەڵ دەبێت لەكاتی كردنەوە یان داخستنی سەقفی ئۆتۆبێل یان بەتەواوەتی دانەخرانی یان كرانەوەی. كاتێك سەقف بە تەواوەتی داخرابێت یان كرابێتەوە ئەم گڵۆپەش دەكوژێتەوە.

39- باڵۆنی هەوایی ( Airbag): كێشە لە باڵۆنی هەوایی هەیە یان كوژاندراوەتەوە. لەكاتی پێكدادان پاڵۆنەكان ناتەقن و لەوانەیە ببێتە هۆی مردن.

40- هاند برێك یان ستۆپ : واتە هاندبرێك كار دەكات.

41- ئاو لەناو فلتەری سوتەمەنی هەیە.

42- باڵۆنی هەوایی ناچاڵاك كراوە.

43- ئۆتۆمبێل كێشەی هەیە.

44- لایتی ئاسایی پێیە.

45- فلتەری هەوا پیسە ( فلتەری تەبرید).

46- لێخوڕینی ئابووریانە: ئەم هێمایە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بەنزنی ئۆتۆمبێلەكەت بەشی زۆرتر بكات، لەكاتی سەوز بوون واتە بەنزین زۆر بەكەمی سەرف دەكات. ئەگەر زۆر بە خێرایی پێ بنێی بە بەنزین ئەوا ئەم هێمایە ڕەنگی دەبێت بە سوور بەڵام لە هەندێك ئۆتۆمبێل تەنها پێدەبێت و دەكوژێتەوە، ئەمەش واتە سوتەمەنی زۆر سەرف دەكەیت.

47- كۆنتڕۆڵ كردنی ئۆتۆمبێڵ لەكاتی هاتنە خوارەوە لە شوێنی لێژ.

48- سارد كردنەوەی پلەی گەرمی : پلەی گەرمی مەكینە زۆر بەرزە بەشێوەیەك دەبێتە هۆی زیان گەیاند. ئاگاداربە كە ئەم هێمایە هەڵبوو یان میلی پلەی گەرمی لەسەر سوور بوو وۆ هەرەها پانكەكانیش زۆر بە خێرایی كاریان دەكرد. بەزووترین كات ئۆتۆمبێلەكەت ڕاگرە، بیكوژێنەوە و پاشان بۆنێتەكەی بكەوە. ڕێگە بدە مەكینەكە بە شێوەیەكی ئسایی سارد بێتەوە، پاشان پشكنینی بۆ بكە.

49- گڵۆپی دژە قوفڵ بوونی وەستان ABS: ئاماژەیه بۆ ئیش نەكردنی ABS یان بوونی كێشە لە سیستەمی ABS. هەڵبوونی ئەم هێمایە مانای ئەوە نیە كە سیستەمی وەستانی ئاسایی (ستۆپ یان ئیستۆپ) كار ناكات. ئەمە تەنها ئاماژەیە بۆ وەستانی ABS. هەندێك كات ئەم هێمایە بێ هۆكار هەڵدەبێت، بۆیە ئۆتۆمبێلەكەت بكوژێنەوە بۆ ماوەی 1-2 دەقیقە پاشان هەڵیكەوە ئەگەر نەكوژایەوە كەواتە كێشە لە ABS هەیە.

50- ئاو لەناو فلتەری سوتەمەنی هەیە.

51- دەرگای كراوە : یەكێك لە دەرگان كراوەیە.

52- بۆنێت كراوەیە.

53- سوتەمەنی كەمە.

54- كێشە له گێڕبۆكسی ئۆتۆمبێل هەیە: واتە كێشە لە گێر گۆڕین یان هەر كێشەیەكی تر هەیە لە گێڕ. پێویستە خێرا پشكنینی بۆ بكرێت پێش ئەوەی بشكێت یان بەتەواوی تێك بچێت.

55- كۆنتڕۆڵ كردنی خێرایی یان قوفڵ كردنی خێرایی: خێرایی ئۆتۆمبێل دیاری كراوە واتە ناتوانیت لە خێرایی دیاری كراو زیاتر تێپەڕیت و خێرایی لە ئاستێك دیاری كراوە بەگوێرەی ویستی شۆفێر.

56- ئاگاداری دەربارەی دەبڵی ئۆتۆمبێلەكەت.

57- ئاگادار كردنەوە لە كەمی ڕوون: ئاماژەیە كە ڕۆنی مەكینەكەت زۆر كەمە.

58- پاك كردنەوەی تەم و مژی جامی پێشەوە.

59- دواوە یان سندوقی ئۆتۆمبێل كراوەیە.

60- مەترسی خلیسكان: ئەگەر ئۆتۆببێل مەترسی خلیسكانی لەسەر بێت یان یەكێك لە ویلەكانی تەواو نەبێت ئەوا ئەم هێمایە دادەگیرسێت.

61- هەستیاری باران.

62- پشكنینی مەكینە: ئەم هێمایە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە كێشەیەكە لە مەكینە یان سیستەمی بەنزین هەیە. لە زۆرێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كوردستان ئەم هێمایە داگیرساوە زۆربەی كات ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بەنزین بەتایبەتی لە ئۆتۆمبێلە ئەمرێكییەكان، بەڵام مەرج نیە بەهۆی خراپی بەنین بێت لەوانەیە كێشە لە مەكینە هەبێت بۆیە پێویستە دڵنیا بیتەوە و پشكنین بكەی.

63- پاك كردنەوەی تەم و مژی جامی دواوە.

64- خاوێن كردنەوەی جامی پێشەوە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی.

فازڵ نەبی:بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق هەنگاوی تریان لە دژی هەرێمی کوردستان بەدوادا دێت
پێشت فازڵ نەبی:بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق هەنگاوی تریان لە دژی هەرێمی کوردستان بەدوادا دێت
پارێزگای هەولێر لەسەر سووتانی بازاڕی لەنگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر پارێزگای هەولێر لەسەر سووتانی بازاڕی لەنگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار