پارێزگای هەولێر لەسەر سووتانی بازاڕی لەنگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



شەوی ڕابردوو 2024.2.27، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە، دوای گەیشتنی  تیمەکانی بەرگریی شارستانی  توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت، کە بەهۆیەوە لەکۆی (2400) دوکان (166) دوکانی بازاڕەکە سووتا و زیانیان پێگەیشت،

پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، لە ئەنجامی ئاگرەکە (90) کەس لە کارمەندانی بەرگری شارستانی و کاسبکارانی بازاڕەکە و هاووڵاتییان تەندروستیان تێکچوو، بەشێکیان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەرکران و (24) کەسیشیان گواسترانەوە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کرا و ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە،

دەشڵێت، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە، و توانرا بەشێکی زۆری بازاڕەکە لە سووتان ڕزگاربکرێت،

هاوکات پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، هاووڵاتییانی شارەکەمان دڵنیا دەکەینەوە لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز پارێزگاری هەولێر لیژنەیەکی تایبەتی لە سەرجەم لایەنەکان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، هەر ئەمڕۆش دوای خەمڵاندنی زەر و زیانی بازاڕەکە لەلایەن لیژنەکانەوە تەواوی بازاڕەکە لەلایەن تیمەکانی شارەوانی پاککرایەوە.

هێماكانی سەر داشبۆڕدی ئۆتۆمبێلەكەت بزانە
پێشت هێماكانی سەر داشبۆڕدی ئۆتۆمبێلەكەت بزانە
ساڵی پڕ چییە؟<br>بۆچی ئەمساڵ مانگی شوبات 29 ڕۆژە؟
دواتر ساڵی پڕ چییە؟<br>بۆچی ئەمساڵ مانگی شوبات 29 ڕۆژە؟
ەیوەندیدار