چەند ڕێگایەک لە سلێمانی بەربەست کران



هاتووچۆی سلێمانی ڕێگای شاخی گۆیژە و دەوروبەری بەربەست دەکات و داوا لە هاووڵاتیان دەکات هاتووچۆی تێدا نەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتییان دەکات ، کە لە ئێستادا بەهۆی مەترسی خزان و بەستەڵەک بوونی چەند ڕێگایەک، لە ئێستادا بەربەست کراون تاکاتی ئاسایی بوونەوەی و سەلامەت بوونیان بۆ بەکارهێنان ناکرێنەوە

ڕوونیشیکردۆتەوە، ڕێگاکان دەبن بە بەستەڵەک و مەترسی بۆ هاتووچۆ دروست دەکەن،

ئەو ڕێگایانەی بەربەستکراون ئەمانەن:

  1. ڕێگای بورجەکە بۆ سەرشاخ بەربەست کراوە
  2. ڕێگای دۆڵەمیران بۆ سەرشاخ بەربەست کراوە
  3. ڕێگای ناسراو بە ئەحمەد گرێدەر بەرەو دۆڵەمیران و شاخی گۆیژەو ئەزمەڕ بەربەست کراوە

هاتووچۆ ڕونیشیکردەوە، تائەتوانن سەردانی ئەو شوێنانە مەکەن ، کە لەپێناو هاووڵاتیانی ئازیدا بەربەست کراون ، و بەهیواین ئێوەش هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەکانی هاتووچۆ تا هەمووان بەدووربن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.

شایەنی باسە شەوی ڕابردوو، شەپۆلێکی بەفر بارینی چاوەڕواننەکراو سلێمانی و دەروروبەری گرتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو بایە بەهێزەی چەند ڕۆژێکە هەرێمی گرتۆتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر هەندێک لە ڕێگاکان تووشی بەستن بوون، بەتایبەت لە بەشی باکور و ڕۆژهەڵاتی شەقامی شەست مەتری لە سلێمانی و گەڕەکەکانی دەوروبەری.

لە هەڵەبجە چەند دوكان و ماركێتێك سزادران
پێشت لە هەڵەبجە چەند دوكان و ماركێتێك سزادران
بەهای دۆلار شكا
دواتر بەهای دۆلار شكا
ەیوەندیدار