ئەمریكا پشكی بودجەی پێشمەرگە و هەسەدە پەسەند دەكات



ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بودجەی تایبەت بە ئاژانسە فیدڕاڵییەكان پشكی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕۆژئاوای كوردستان پەسەند دەكات.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا پڕۆژە یاسایەك بۆ پڕكردنەوەی خەرجییەكانی فیدراڵی پەسند دەكات، كە رێگە بە ئیدارەی بایدن دەدات 1.7 ترلیۆن دۆلار بۆ ئاژانسە فیدراڵییەكان خەرجبكات و پشكی پێشمەرگە و هێزەكانی كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستانیشی تێدا دیاریكراوە.

پڕۆژە یاساكە ڕۆژی پێنج شەممە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا دەنگی لەسەر داوە، كە پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی فیدڕاڵییە و بڕیارە دوای پەسند كردنی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا و واژۆ كردنی لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆكی ئەو وڵاتەوە، بچێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

پشكی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی سووریای دیموكرات بەیەكەوە بە 475 ملیۆن دۆلار دیاریكراوە، كە لە هەوڵەكانی رووبەڕووبوونەوەی داعشدا خەرج دەكرێن. جگە لەوەش، بەگوێرەی پڕۆژە یاساكە، هاوكاری راهێنان، كەلوپەل و پاڵپشتی لۆجستی بەو هێزانە دەدرێت.

ئەفغانستان 4 بیانوو بۆ  قەدەغەكردنی چوونی كچان بۆ زانكۆ دەهێنێتەوە
پێشت ئەفغانستان 4 بیانوو بۆ قەدەغەكردنی چوونی كچان بۆ زانكۆ دەهێنێتەوە
دوو بانك لە سبەینێوە نرخی دۆلار هەرزان دەكەن
دواتر دوو بانك لە سبەینێوە نرخی دۆلار هەرزان دەكەن
ەیوەندیدار