ئەفغانستان 4 بیانوو بۆ قەدەغەكردنی چوونی كچان بۆ زانكۆ دەهێنێتەوە



وەزیری خوێندنی باڵای ئەفغانستان ڕایدەگەیەنێت، هەندێك دەسەڵات، كە ئەمارەتی ئیسلامی پلانی بۆ دانابوو لە خوێندنی باڵا لە ڕابردوودا جێبەجێ‌ نەكراوە و دەشڵێت: “بڕیاری قەدەغەکردنی چوونی کچان و ژنان بۆ زانکۆ هۆکارەکەی بۆ پابەندنەبوون و رێزنەگرتن لە یاسای جلوبەرگ دەگەڕێتەوە”.

ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو حكومەتی تاڵیبان فەرمانی بە هەمو زانكۆ حكومی و تایبەتییەكان كرد، كە هاتنی كچان بۆ زانكۆ تا كاتێكی نادیار رابگرن.

محەمەد نەدیم، وەزیری خوێندنی باڵا لە حكومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تەلەفزیۆنی وڵاتەكەی ڕایگەیاندووە، هەندێك دەسەڵات، كە ئەمارەتی ئیسلامی پلانی بۆ دانابوو لە كەرتی خوێندنی باڵا لە ماوەی 16 مانگی ڕابردوودا جێبەجێ‌ نەكراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هۆكاری قەدەغەكردنی چوونی كچان بۆ زانكۆكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە پابەندنەبون بە رێساكانی تایبەت بە پۆشینی جلوبەرگ و رێزی یاساكانی باڵاپۆشی و حیجابیان نەگرتووە.

ئەو وەزیرەی ئەفغانستان 4 هۆکاری بۆ داخستنی دەرگای زانکۆکانی بەڕووی خوێندکارە کچە ئەفغانییەکاندا ڕوونکردەوە، کە بریتین لە بوونی ئافرەت لە بەشە ناوخۆییەکان و هاتنیان لە پارێزگاکانەوە بەبێ ئەوەی هاوسەر یان باوك یان برایان لەگەڵ بێت، هەروەها پابەندنەبوونی خوێندکاران بە حیجاب، درێژەدان بە خوێندنی تێكەڵاو و بوونی هەندێک کۆلێژ بۆ کچان کە پێشێلی “یاسای ئیسلامی و شانازیەكانی ئەفغانستان” دەکەن.

وتوشیەتی، “بەشێك لەو خوێندكارانەی زانكۆكانیان لە ماڵەوەیان دورە لەگەڵ كەسانی نزیكی خۆیان گەشت ناكەن، كە پێویستە پیاوێكی پێگەیشتوو بێت، “چونكە لە كلتوری ئێمەی ئەفغانیدا ڕێگە نادرێت كچێكی مسوڵمان گەشت بۆ شارێكی دیكە بكات ئەگەر برا، باوك یان خێزانی (هاوسەری) لەگەڵیدا نەبێت”.

نەدیم لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “مەنهەجی ئێستا لانی کەم ١٦٠ بوار لەخۆدەگرێت و هەندێک بوار هەبوون، کە دژایەتی کەرامەت و شانازی ژنان و کولتوری ئەفغانستانیان دەکرد و بەشێکیشیان ئەندازیاری و کشتوکاڵ بوون”.

سەرۆكی ڕووسیا؛ وڵاتەكەی دەیەوێت شەڕ لە ئۆكرانیا كۆتایی پێ بێت
پێشت سەرۆكی ڕووسیا؛ وڵاتەكەی دەیەوێت شەڕ لە ئۆكرانیا كۆتایی پێ بێت
ئەمریكا پشكی بودجەی پێشمەرگە و هەسەدە پەسەند دەكات
دواتر ئەمریكا پشكی بودجەی پێشمەرگە و هەسەدە پەسەند دەكات
ەیوەندیدار