پەروەردە ساڵنامەی نوێی خوێندنی بڵاوكردەوە



بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە ساڵنامەی نوێی خوێندنیان بڵاوكردەوە.

بەپێی ساڵنامەی نوێی خوێندن، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی هەر چوار بەڕیوەبەری گشتی و سەرجەم بەڕێوەبەرانی پەروەردەکانی سنورەکانیان بڕیاری لەسەر دراوە.

دەقی ساڵنامەکە:

١.بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە پۆلی چواری بنەڕەتی تاوەکو ١٢ـی ئامادەیی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز لە ٢٠ نمرە لە رێکەوتی ٦ـی ٣ــی ٢٠٢٤ رۆژی چوارشەممە دەستپێدەکات و لە ١٩ـی ٣ کۆتایی پێدێت.

٢.تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز بۆ پۆلەکانی چوار بنەڕەتی تا ١١ـی ئامادەیی جگە لە پۆلی نۆی بنەڕەتی لە ١٩ـی ٥ دەستپێدەکات و تاوەکو ٣٠ـی ٥ لەسەر ٦٠ نمرە ئەنجامدەدرێت.

٣.پێویستە لە ماوەی ٩ـی ١ تا ١٩ ـی ٥ دوو هەڵسەنگاندن ئەنجامبدرێت و هەر یەکێکیان ١٠ نمرەی لەسەر دابنرێت.

٤.بۆ پۆلی نۆی بنەرەتی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە ٦٠ نمرە لە ٢١ـی ٤ دەستپێدەکات و ٣٠ـی ٤ کۆتایی دێت.

٥. تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز بۆ پۆلی ١٢ـی ئامادەی لە رێکەوتی ٢٨ـی ٤ دەستپێدەکات و لە ٦ـی ٥ کۆتایی دێت.

٦. هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرز بۆ بازنەی یەکەم لە ١٤ و ١٥ و ١٦ـی ٥ ئەنجامدەدرێت.

٧. ئەو ناوەندانەی کە پۆلی ٩ـی بنەرەتییان هەیە پێویستە تاوەکو ٥ـی ٥ نمرە بە رێژەی ٤٠٪ داخڵبکەن.

دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە مووچە بڵاودەکرێتەوە
پێشت دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە مووچە بڵاودەکرێتەوە
كڕێوەی بەفر و سەرما كۆتایی دێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
دواتر كڕێوەی بەفر و سەرما كۆتایی دێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
ەیوەندیدار