كڕێوەی بەفر و سەرما كۆتایی دێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، كارگەری ئەو سەرما سیبریەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات و لە ڕۆژی هەینییەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیریا و نزمە پاڵەپەستۆ و بارستە ھەوای ساردی سەرەوەی بەرگەھەوا، كەسەنتەرەكەی بەسەر ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەوەیە بووەتە ھۆی دروستبوونی كەشێكی سارد و ھاتنی ھەور و چربوونەوەی بۆ كرێوە بەفر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆكە لەكاتەكانی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەدواوە لەسەر ئەو ناوچانە ئەكشێتەوە و لە ئێوارەدا كۆتایی پێدێت و ئاسمان ساماڵ ئەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند، كاریگەری وشكە سەرما و بەرزە پاڵەپەستۆكەی سیبیریا بەردەوامی ئەبیت بۆ سبەی پێنج شەممە 29/2/2024 و پلەكانی گەرماش سبەی بەراورد بەئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە و بای باكوری ڕۆژھەڵات لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوام ئەبێت بەخێرایی 15 تا 30كم/ك .

وتیشی، “دوو سبەی رۆژی ھەینی 1/3/2024 كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆكەی سیبریا لەكاتەكانی بەرەبەیانەوە ئەكشێتەوە و كاریگەری وشكە سەرما و بای چالاكی باكوری ڕۆژھەڵات لەناوچەكانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم كۆتایی پێدێت و ھەر لەڕۆژی ھەینیەوە پلەكانی گەرما 4 تا 5 پلە لەو ناوچانەدا بەرزدەبێتەوە، كە زیاتر كاریگەربوون بەو شەپۆلە سەرمایە و لەناوچەكانی دیكەشدا بەرێژەیەكی كەم بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت”.

سەبارەت بە باران بارین ڕوونیشی كردەوە، لەڕۆژی ھەینییەوە 1/3/2024 تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو كەش سەقامگیر ئەبێت و ئەگەر ھەیە ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو لە رێكەوتی 4/3/2024 ناوچەكانمان بكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەراست و باران بەرێژەی كەم بۆ مامناوەند لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا دەستپێبكاتەوە.

پەروەردە ساڵنامەی نوێی خوێندنی بڵاوكردەوە
پێشت پەروەردە ساڵنامەی نوێی خوێندنی بڵاوكردەوە
لە شارۆچکەیەک پشوو ڕاگەیەنرا
دواتر لە شارۆچکەیەک پشوو ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار