لیستی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران ئامادەكرا


هەرچەندە تاوەكو ئێستا 400 ملیاری تەرخانكراوی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەگەیشتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی لە هەولێر، بەڵام گەنجینەكان لیستی مووچەی مانگی 12یان ئامادەكرد و چاوەڕێی بڕیاری خەرج كردنی دەكەن.

ڕێبین حەسەن لە زاری سەرچاوەیەكی گەنجینەی سلێمانییەوە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەك گەنجینەی یەكی سلێمانی ئەو فەرمانگانەی لیستی مووچەیان ئامادەبووە، بۆيان كردون بە چەك و لای بەڕێوەبەری گەنجینە ئامادەیە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو فەرمانگانەی دیكەش كە ماون، ڕۆژی شەممە دەوام دەكەن بۆ تەواوكردنی لیستەكان و كردنیان بە چەك.

تاوەكو ڕۆژی 25ی مانگ، پارەی نەوت دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام هێشتا وەزیری دارایی عێراقیش واژۆی لەسەر ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم نەكردووە.

دوو بانك لە سبەینێوە نرخی دۆلار هەرزان دەكەن
پێشت دوو بانك لە سبەینێوە نرخی دۆلار هەرزان دەكەن
‎جۆرێكی حەبى هەوركردن بەرەو كەمبوونەوە و نەمان دەچێت
دواتر ‎جۆرێكی حەبى هەوركردن بەرەو كەمبوونەوە و نەمان دەچێت
پەیوەندیدار