‎جۆرێكی حەبى هەوركردن بەرەو كەمبوونەوە و نەمان دەچێت



‎بەم دواییە چەند وڵاتێکی گەورەی جیهانی ڕووبەرووی کێشەیەکی گەورە بووینەوە ئەویش بە دەست نەکەوتنی دژە بەکتریای ئەمۆکسیسیلینە.

د. ئەحمەد وەعد نەجات، پزیشكی دەرمانساز ڕایگەیاندووە، ‎لە وڵاتی بەڕیتانیا بەم دواییە بەکتریایەک تەشەنەی کردووە، کە نوێ نیە، بەڵام ڕوو لە زیادبوونە، چونکە خەڵک چارەسەریان بە دەست ناکەوێت و بەکتریاکە لەناو نابرێت، كە بەکتریای (گروپی سترێپ ئەی)ی پێ‌ دەوترێت.

ڕاشیگەیاندووە، ‎چارەسەرەکەی زۆر ئاسانە بە دەرمانی ئەمۆکسیسیلین یان پەنسیلینەکان دەکوژرێن، بەڵام ئەو دەرمانە ئەوەندە کەمی کردووە دەست ناکەوێت.

ئاشكراشی كردووە، ‎لە بەریتانیا بەم دواییە نزیکەی ۱۹ منداڵ بەهۆی ئەم بەکتریایەوە مردن و چارە نەکرابوون لەبەر نەبوونی ئەمۆکسیسیلین و ‎حاڵەتەکانیش ڕوو لە زیادبوونە، كە تەنها لەو وڵاتە ٦٠٠٠ حاڵەتی تێپەڕاندووە.

بە وتەی ئەو پزیشكە، ‎زۆربەی کۆگان و دەرمانخانەکان نەمانی ئەم دەرمانەیان ڕاگەیاندووە و ‎چەند وڵاتێکی دیاری تریش وەك (‎ئەڵمانیا و ئیسپانیا و زۆربەی وڵاتەکانی ئەووپا) نەمانی ئەو دەرمانەیان ڕاگەیاندووە.

د. ئەحمەد دەڵێت: “‎نوکتە سەیرەکە لێرەیە، كە لە کوردستان ئەم دەرمانە لە موقەبیلات ‎زۆرتر سەرف دەکرێت و بگرە خەڵکی وا هەیە ئەمۆکسیسیلین بۆ دڵخۆشی دەخوات و ‎زۆر سەرنجڕاکێشە لە وڵاتان سادەترین ئەنتیبایۆتیک کێشەی بۆ دروست دەبێت و زەحمەت بەدەست دەکەوێت لای ئێمەش بەهێزترین و دەگمەنترین ئەنتیبایۆتیک جمەی دێ لە بەکارهێنان و فرۆشتن”.

لیستی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران ئامادەكرا
پێشت لیستی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران ئامادەكرا
كارمەندێكی كارەبا لەكاتی كاركردن دوو پەنجەی لەدەستدا
دواتر كارمەندێكی كارەبا لەكاتی كاركردن دوو پەنجەی لەدەستدا
ەیوەندیدار