شەپۆلێكی كڕێوە و بەفر بەشێكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی كڕێوە و بەفر بەشێكی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەکاتەکانی ئێستا بەدواوە شەپۆلێکی مامناوەندی بەفر بارین ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەگرێتەوە و بەشێوەیەکی کورتخایەن و لاوازیش لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ و ئەمشەو بەھۆی نزمی پلەکانی گەرما و ھاتنی ھەور لەو ناوچانەوە ئەگەری کرێوە بەفری کەم ھەیە لەناوچە شاخاوییەکان و ناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی.

ڕوونیشی كردەوە، تا پێش نیوەڕۆی سبەی چوار شەممە 28/2/2024 بەردەوامی ئەبێت و لەناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش تا سبەی ئێوارە بەفر بارین بەردەوامی ئەبێت .

وتیشی، “بۆ سبەی چوار شەممە 28/2/2024 ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری ئەمێنێتەوە و بای باکوور و باکووری ڕۆژھەڵات لەناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم بەردەوامی ئەبێت بەخێرای 15 تا 30کم لە کاتژمێرێکدا”.

ماوەی دوو ڕۆژە بایەكی بەهێز ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و لە هەندێك ناوچە خێراییەكەی گەیشتۆتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و زیانی زۆری لە دار و درەخت داوە.

لە( خەڵک )ەوە بابەتە کەمکراوەکانی پۆلی ١٢ بزانە
پێشت لە( خەڵک )ەوە بابەتە کەمکراوەکانی پۆلی ١٢ بزانە
وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیكردنەوە و پشووی خوێندكاران بڕیاریدا
دواتر وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیكردنەوە و پشووی خوێندكاران بڕیاریدا
ەیوەندیدار