لە( خەڵک )ەوە بابەتە کەمکراوەکانی پۆلی ١٢ بزانە



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەر کەمکردنەوەی بەشێک لە پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی دەركرد، و بەشێكی پڕۆگرامی خوێندنی كەم كردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، د. سەیوان، عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان وتی، “خوولی یەكەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 23ی 6 دەستپێدەكات بۆ 17ی 7 و هەفتانە 2 تاقیكردنەوە دەكرێت، و چەند بابەتێکیان لە پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ تاقیکردنەوەکان کەم کردووەتەوە.

ئەو بابەتانەی کە کەمکراونەتەوە ئەمانەن:

زمان و ئەدەبی کوردی:

بەشی رێزمان، ئەرکی جێناوی سەربەخۆ لە رستەدا وەک دیارخەری ناو، لە لاپەڕە ٨٥ تا لاپەڕە ٨٨ کەمکراوەتەوە. لە بەشی ئەدەب، رۆمان لە لاپەڕە ١٤٦ تا لاپەڕە ١٤٩ کەمکراوەتەوە. لە بەشی رەوانبێژیش، جوانی بایس و تێهەڵکێش لە لاپەڕە ١٦٦ تا لاپەڕە ١٧٠ کەمکراوەتەوە.

زمانی عەرەبی خوێندنی کوردی:

بەشی پێنجەم ( العصر العباسي) لە لاپەڕە ٩٥ تا لاپەڕە ١٠٨ کەمکراوەتەوە.

زمانی ئینگلیزی:

بەشی حەوتەم لە لاپەڕە ٤٨ تا لاپەڕە ٥٥ کەمکراوەتەوە، بەشی هەشتەم لاپەڕە ٥٦ تا لاپەڕە ٦٥ کەمکراوەتەوە. ئیپسۆدی هەشت لە لاپەڕە ٩٤ تا لاپەڕە ٩٩ کەمکراوەتەوە.

بیرکاری زانستی:

بەشی شەشەم، بڕگە قوچەکییەکان لە لاپەڕە ١٨٦ تا کۆتایی کەمکراوەتەوە.

بیرکاری وێژەیی:

بەشی پێنجەم، جیاکاری و تەواوکاری لە لاپەڕە ٩١ تا کۆتایی کەمکراوەتەوە.

زیندەزانی:

بەندی نۆ، شێوازەکانی بۆماوە و بۆماوەزانی لە مرۆڤدا لە لاپەڕە ١٦٤ تا لاپەڕە ١٧٩ کەمکراوەتەوە.

بەندی ١٠، تەکنەلۆژیای بۆهێڵەکان- کەرتی یەکەم- تەکنیکی دی ئێن ئەی، لە لاپەڕە ١٨٢ تا لاپەڕە ١٨٨ کەمکراوەتەوە.

کیمیا:

بەندی ١٠ ئاوێتەی ئەندامی تر لە لاپەڕە ٢٦٢ تا کۆتایی کەمکراوەتەوە.

فیزیا:
بەشی هەشت، فیزیای گەردیلەیی لە لاپەڕە ٢٢٣ تا لاپەڕە ٢٤٧ کەمکراوەتەوە.

بەشی نۆ: ئەلیکترۆنیسی نوێ لە لاپەڕە ٢٤٩ تا لاپەڕە ٢٧٣ کەمکراوەتەوە.

مێژوو:

بەشی دەیەم، بزووتنەوەی ئیستیعماری نوێی ئەوروپی لە نیشتمانی عەرەب لە سەدەی ١٩، لە لاپەڕە ٢٣٧ تا کۆتایی کەمکراوەتەوە.

جوگرافیا:

بەشی شەشەم، پیشەسازی لە لاپەڕە ١٨٠ تا لاپەڕە ٢٠٧ کەمکراوەتەوە.

بەشی حەوتەم، بازرگانی و گواستنەوە لە لاپەڕە ٢٢٥ تا لاپەڕە ٢٣٣ کەمکراوەتەوە.

ئابووری:
بەشی شەشەم، رێکخراوە ئابوورییەکان، لاپەڕە ١٧٩ تا کۆتایی کەمکراوەتەوە.

قوباد تاڵەبانی: چاكسازی بەردەوام دەبێت تا هەرێم دەبێتە خاوەنی هێزێكی پیشەیی تۆكمە
پێشت قوباد تاڵەبانی: چاكسازی بەردەوام دەبێت تا هەرێم دەبێتە خاوەنی هێزێكی پیشەیی تۆكمە
شەپۆلێكی كڕێوە و بەفر بەشێكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی كڕێوە و بەفر بەشێكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار