بەهای دۆلار بەرزبووەوە و تمەن شكا



بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی و تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و بەهای تمەن بەڕێژەیەكی بەرچاو شكا.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دوێنێ‌ بەهای دۆلار دابەزینی تۆماركرد، ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهاكەی بەرزبووەوە و بەهای 100 دۆلار گەیشتەوە 151 هەزار و 400 دینار.

ڕاشیگەیاند، بەهای تمەنی ئێرانی دابەزیوە و بەهای 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 810 هەزار تمەنە بە حەواڵە و بە 5 ملیۆن و 625 هەزار تمەنە بە نەقدی سپاچەك.

لای خۆشیەوە، ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پەیوەستە بە كردنەوەی چەند بانكێكی نوێ‌، كە دۆلار دەفرۆشن بە هاووڵاتیان و ئێستا ئەو بڕە دۆلارە دەكڕنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ گەیشتنی بەهای 100 دۆلار بە سەرووی 151 هەزار و 500 دینار، ئەوا زۆر زیاتر بەهاكەی بەرزدەبێتەوە.

خەڵك؛ چەند ڕێگایەك بۆ كردنەوەی هەژماری بانكی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
پێت خەڵك؛ چەند ڕێگایەك بۆ كردنەوەی هەژماری بانكی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
كازم فاروق پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە
دوات كازم فاروق پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار