تورکیا عەرەب لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر دەکات



لە ڕۆژئاوای کوردستان و لەو شوێنەی کە کورد تێیدا دەژیا، چەندین ئۆردوگا کراوەتەوە و عەرەبی تێدا نیشتەجێکراوە.

ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوێکی تورکی، لە گوندێکی شارەدێی شه‌ران لە گونده‌واری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان، شوێنی ئۆردوگایەکی نوێییان بۆ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان کردەوە، ئەمەش لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دووەم ئۆردوگای تورکیایە و لە هەمان گوندیشدا سێیەم ئۆردوگایه‌.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕێکخراوی ئەوقافی ئاینی تورکی ئۆردوگایەکی نوێی لە نزیک گوندی كفرۆم لە شارەدتت شه‌ران دروستکرد، جگە لە دانانی بەردی بناغەیه‌كیش بۆ ئۆردوگایەکی دیكه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ توركیا له‌و ناوچانه‌ی داگیری كردووه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، په‌له‌ ده‌كات له‌ دروستكردنی ئۆردوگای نیشتەجێبوون له‌سه‌ر خاكی هاووڵاتییانی كورد بۆ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان.

نۆرس پرێس وێنه‌ی لۆگۆی ڕێکخراوی دەستی هاوکاری “ید العون” بۆ فریاگوزاری و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی “ئافاد”ی تورکی گرتووه‌، كه‌ لەسەر دیوار و دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەو ئۆردوگایه‌ نوێیەی دراوه‌، كه‌ به‌ناوی “گوندی ده‌ستی هاوکاری نیشتەجێبوون”ه‌.

ئه‌و ئۆردوگایه‌ زیاتر لە 500 شوقە پێکدێ، کە سەرجەمیان عەرەب تێیدا دەژین.

تەیف سامی لەبارەی مووچەی هەرێم کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات
پێشت تەیف سامی لەبارەی مووچەی هەرێم کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات
بۆچی خەرجکردنی پارە دڵخۆشمان دەکات؟
دواتر بۆچی خەرجکردنی پارە دڵخۆشمان دەکات؟
ەیوەندیدار