بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ بەپەلە ئەم هەنگاوە بنێ



پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، دابەزاندنی کێش هەندێکجار قورسە، بەڵام یەک ڕێگەی سادە هەیە بۆ دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە، ئەویش ڕزگاربوونە لە چەوری زیادەی ورگ.

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ڕێگای سادە وازهێنانە لە خواردنی جۆرێکی دیاریکراو لە خواردن، کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک گیرۆدەی ئەو خواردنەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم شێوازە پێویستی بە کەمێک هەوڵ و ئارەزووی هەیە، ئەنجامەکانی “سەرسوڕهێنەرن” و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا بەدەردەکەوێت.

لەمبارەیەوە لوسی جۆنز پسپۆڕی بواری خۆراک بە ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەریتانی ڕاگەیاندووە، خواردنی بڕێکی کەمتر لە “کاربۆهیدراتی پاڵاوتە” یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە هەناسەدان.

وتیشی، ئەمە پێویستە ئەگەر کاریگەرییە زیانبەخشەکانی کەڵەکەبوونی چەوری ورگ و مەترسییەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و ئەوانی دیکە لەبەرچاو بگرین.

ڕوونیشی کردەوە: “هەندێک بەڵگە هەیە کە دەرکەوتووە کەمتر خواردنی شەکر و کاربۆهیدراتی پاڵاوتە، و گۆڕینی بە خۆراکی دانەوێڵەیی تەواو، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی چەوری ورگ”.

کاربۆهیدراتی پاڵاوتە لە ئاردی سپی و خواردنەوە گازییەکان و خواردنە لە قتونراوەکاندا، و ڕێنمایی دەکرێت بۆ کەم بەکارهێنانیان و دوورکەوتنەوە لەو خۆراکانە.

نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
پێشت نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبێت سلێمانی لە بودجە و خزمەتگوزاریدا مافی خۆی وەربگرێت
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبێت سلێمانی لە بودجە و خزمەتگوزاریدا مافی خۆی وەربگرێت
ەیوەندیدار