ئەمریکا و بەریتانیا پێگەکانی حووسییەکانیان بۆردومان کرد



ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر سەنعا پایتەختی یەمەن ئەنجامدا.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکانی یەمەن بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر سەنعا.

کەناڵەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی ئامانجی ھێرشەکان بڵاو نەکردووەتەوە و تا ئێستاش ئەمریکا و بەریتانیا ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاندبوو بە ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتەوە کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئەمریکا لە کەنداوی عەدەن و کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا لە دەریای سوور.

 

لە ١١ ساڵەی سەرهەڵدانی لیبیەکان دژی قەزافی…!
پێشت لە ١١ ساڵەی سەرهەڵدانی لیبیەکان دژی قەزافی…!
دوو تیمی 20 کەسی، وردبینی لە داهات و خەرجی هەرێمی کوردستاندا دەکەن
دواتر دوو تیمی 20 کەسی، وردبینی لە داهات و خەرجی هەرێمی کوردستاندا دەکەن
ەیوەندیدار