لە مانگی ئازار چەند ڕۆژ لە هەرێم پشووە؟



بە گوێرەی ئەو خشتەیەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردۆتەوە مانگی ٣ تانها شەش ڕۆژ پشووی فەرمی تێدایە بەبێ هەینی و شەممە.

لە خشتەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژەکانی پشووی فەرمی لە مانگی ئازار دا دیاریکراوە، و شەش ڕۆژ پشووە کە ئەوانیش ئەمانەن:

ڕۆژی 5-3 بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ڕۆژی ١١-٣ بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 پشووی فەرمی دەبێت.

14-3 ڕۆژی لەدایکبوونی مەلا مستەفا، پشووی فەرمییە.

جیاواز لەمانەش ڕۆژانی 21-22-23 ی مانگی ئازار بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پشووی فەرمی دەبێت.

جگە لەو شەش رۆژەی کە پشووی فەرمییە، مانگەکە چوار هەینی و شەممەشی تێدایە کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەو رۆژانەدا پشوویان هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵانی ڕابردوودا لە مانگی ئازاردا جگە لە 5-3 یادی ڕاپەڕی، پشووەکان لە 11-3 وە دەستیان پێدەکرد تاوەکو 25 ئازاری دەخایاند،بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بایکۆت و نەکردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن حکومەتی هەرێم پسووەکانی کەمکردۆتەوە، بەتایبەت پشووی جەژنی نەورۆز.

شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ گەیشتە هەولێر
پێشت شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ گەیشتە هەولێر
زیاتر لە 31 ملیۆن کەس لە عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن
دواتر زیاتر لە 31 ملیۆن کەس لە عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن
ەیوەندیدار