كەشی زستانی دەگەڕێتەوە و بەفر بارین ناو شارێكی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ڕەشەبا و وشکە سەرمای سیبیریا دەست پێ‌ بكات و ڕایدەگەیەنێت، لە ناوچە شاخاوییەكان پلەمانی گەرما دەگەنە ژێر سفری سەدی و پێشبینی بارینی بەفر لەسەنتەری شاری سلێمانیش ئەکرێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی سبەی یەک شەممەوە 25/2/2024 لەئەنجامی کاریگەری بەھێزی بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیری لە سەر ناوچەکانی وڵاتی ئێران و باکوری ئێران شەپۆلێکی وشکە سەرما ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە لەگەڵ چالاکبوونی بای باکوری ڕۆژھەڵات بەتایبەت لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و شاخاوییەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر بەخێرايی 20 تا 40کم و ھەندێک کات بۆ زیاتر لە 50کم لە کاتژمێرێکدا چالاک ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، پلەکانی گەرما لەم ناوچانەدا سبەی بەرورد بە ئەمڕۆ 4 تا 6 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و ھەست بە سەرمایەکی زۆر دەکرێت لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر و بەستن لەناوچە شاخاوییەکاندا.

وتیشی، “لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا کاریگەری ئەم ئاراستە بایە کەمتر ئەبێت بەخێرایی 15 تا 25کم/ک و پلەکانی گەرماش 2 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ھەولێر کڕێوە بەفر ئەبێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، کاریگەری بای بەھێز و وشکە سەرمایە بەچالاکی تا ڕۆژی سێ شەممە 27/2/2024 بەردەوامی ئەبێت و لە ڕۆژی سێ شەممەوە کاریگەری کەم دەبێتەوە، بەڵام بەردەوامی ئەبێت تا ڕۆژانی سەرەتای مانگی داھاتوو .

بەپێی پێشبینی ئەو شارەزا كەشناسییە، “لەگەڵ بەردەوامی ئەم وشکە سەرمایەدا ڕۆژی سێ شەممە 27/2/2024 لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی ساردی سەرەوەی بەرگەھەوا لەدەریای ناوەڕاستەوە شەپۆلێکی لاوازی بارانبارینی پچڕ پچڕ ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق ئەگرێتەوە و کاریگەری ئەم شەپۆلە ڕۆژی چوار شەممە 28/2/2024 ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە بە نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارینی بەفر بەرێژەی مامناوەند لەناوچە شاخاوییەکاندا و پێشبینی بارینی بەفر لەسەنتەری شاری سلێمانیش ئەکرێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە کورت خایان ئەبێت و بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 29/2/2024 کۆتایی پێدێت”.

چەند پارێزگایەكی عێراق ڕۆژێكیان كردە پشوو
پێشت چەند پارێزگایەكی عێراق ڕۆژێكیان كردە پشوو
پەروەردە سزاكانی مامۆستایان هەڵدەوەشێنێتەوە
دواتر پەروەردە سزاكانی مامۆستایان هەڵدەوەشێنێتەوە
ەیوەندیدار