دارایی عێراق دوابڕیاری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند



سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەر لایەنێك ئاستەنگ بۆ ئەم بڕیارەی دادگای باڵای فیدڕاڵی دروست بكات بەرپرسیار دەبێت و دەشڵێت: “بەغدا مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت”.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی، وەزارەتی دارایی پابەند كردووە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات وەكو هەموو فەرمانبەرانی عێراق و هەروەها حكومەتی هەرێمی پابەند كردووە مووچە بە ئەلیكترۆنی بكات.

ڕاشیگەیاند، بەغدا مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

جەختیشی كردەوە، هەر لایەنێك ئاستەنگ بۆ ئەم بڕیارەی دادگای باڵای فیدڕاڵی دروست بكات بەرپرسیار دەبێت.

ئاشكراشی كرد، پارەی تەرخان كراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە پشكی 12.67ی پشكی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی.

عەتوانی وتیشی، “رۆژی دوو شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی فیدراڵ كۆده‌بینه‌وه‌ بۆ تاوتوكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم”.

رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌، دادگای باڵای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای ژماره‌یه‌ك لە فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم بڕیاریدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بخرێته‌سه‌ر ژماره‌ حسابی بانكه‌ فیدراڵییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق ببڕدرێت.

ماوەی 40 ڕۆژ بەسەر هێرشە مووشەكییەكەی سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی تێپەڕی
پێت ماوەی 40 ڕۆژ بەسەر هێرشە مووشەكییەكەی سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی تێپەڕی
ئەمشەو بەراتە…بەرات لە چییەوە هاتووە؟
دوات ئەمشەو بەراتە…بەرات لە چییەوە هاتووە؟
پەیوەندیدار