نرخی زێڕ بەرزبوەوە



ئەمڕۆ شەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانی 2035.30 دۆلارە، بەراورد بە ڕۆژی هەینی نرخەکەی بەرزبووەتەوە کە 2021.10 دۆلار بوو.

دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکەی جیهان و پەرەسەندنی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی هێرشی نوێی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی بووە هۆی زیادبوونی خواستی لەسەر زێڕ، ئەمەش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکەیەتی.

نرخی زێڕ پێش داخستنی بازاڕەکان تەنانەت ئاستی 2040 دۆلاری تێپەراند، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک وەک خۆڕاستکردنەوە، دواجار بە 2035.30 دۆلار کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

گەیشتنی نرخی زێڕ بەو ئاستە بەرزە لە کاتێکدایە، کە ئاستی بەرزبوونەوەی هەفتانەی نرخی زێڕ گەیشتووەتە ڕێژەی 1.4٪ .

پێنوێنی دۆلار کە بەهای دۆلار بەراورد بە شەش دراوی سەرەکی لە جیهاندا دەکات. ڕۆژی هەینی بە ڕێژەی 0.1٪ دابەزی، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیار 21 به 445 هەزار دینار

زێڕی عەیار 18 به 385 هەزار دینار

لیرەی عەیار 21 به 445 هەزار دینار

زێڕی عەیار 22 به 465 هەزار دینار

زێڕی عەیار 24 به 505 هەزار دینار

هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەی نەوت دەگەنە ڕێککەوتن؟
پێشت هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەی نەوت دەگەنە ڕێککەوتن؟
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: گۆڕانکاری لە ڕەنگ و شێوەی کارتی نیشتیمانی دەکرێت
دواتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق: گۆڕانکاری لە ڕەنگ و شێوەی کارتی نیشتیمانی دەکرێت
ەیوەندیدار