مونا قەهوەچی: ئەو ١١ کورسییەمان بە خێر وەرنەگرتووە بەڵکو بە یاسا وەرمانگرتوو



پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کە لە پەرلەمانی کوردستان خاوەنی ١١ کورسی بوون لە خولەکانی رابردوودا دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ نەمانی کورسییەکانیان ڕایانگەیاند، بڕیارە نادادپەروەرانەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی بەرامبەرمان کودەتابوو لەسەر دەستور و مافی پێکهاتەکان.

راشیانگەیاند، ئەوەی جێگانی نیگەرانییە ئەوەیە کە لەسەر سکاڵای یەکێتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکەی ١١ کورسی پێکهاتەکەی هەڵوەشایەوە، ئەمەش هەڵەیەکی مێژویی یەکێتییە و پاشگەزبونەوەیە لە هاوبەشی نیشتمانی و داواش لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین قبوڵی نەکات و بڕیارەکە رەتبکاتەوە، چونکە لە رابردووشدا هەر ئەو پشتیوانی ئێمە بووە.

دەشڵێن، ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتی سیاسی و دەنگمان دەگەیەنین بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پاشگەزنابینەوە لە کار و بڕیارەکانمان.

هەروەها، مونا قەهوەچی سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەهێشتنی کورسی کۆتاکانەوە پێشێلکاری مافی مرۆڤە، خۆ ئێمە ئەو کورسیانەمان بە خێر وەرنەگرتووە بەڵکو بە یاسا وەرمانگرتووە، بەڵام ئێمە خاوەنی دەستور نین بۆیە مافمان پێشێل دەکەن، ئەگەر دەستور هەبوایە مافمان پێشێل نەدەکرا.

مامۆستایانی ناڕازی ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن
پێشت مامۆستایانی ناڕازی ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن
وەبەرهێنانی هەڵەبجە بۆ ئەمساڵ ٥٠ هەل بۆ ئەنجامدانی پرۆژە رادەگەیەنێت
دواتر وەبەرهێنانی هەڵەبجە بۆ ئەمساڵ ٥٠ هەل بۆ ئەنجامدانی پرۆژە رادەگەیەنێت
ەیوەندیدار