وەبەرهێنانی هەڵەبجە بۆ ئەمساڵ ٥٠ هەل بۆ ئەنجامدانی پرۆژە رادەگەیەنێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە پلانی ساڵی ٢٠٢٤ی راگەیاند و دەڵێت:” ئەمساڵ ٥٠ هـــەل و دەرفەتی جیـــاواز بــۆئەنجـــامدانی پڕۆژە لەچـــەند سێکتەرێکی جیاوازدا لەسنوری پارێزگاکە رادەگەیەنن”.

بەرێوەبەرایەتییەکە  نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم وەبەرهێنەرانی کردووە دەڵێت: ئەو کەسانەی ئارەزووی وەبەرهێنان دەکەن لە سێکتەری تایبەتمەند و شوێنێ جیاواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست و دەستکردن بە رێکارەکانی داواکردن و جێبەجێکردنی پرۆژەکە تا قۆناغی پیدانی مۆڵەت بە پێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان.

بەگوێرەی نووسراوەکە پرۆژەکان، ٩ دانەیان لە بواری کشتوکاڵی ، ١٦ پرۆژە لە بواری پیشەسازی، ١٠ پرۆژە لەبواری بازرگانی، ٨ پرۆژە گەشتیاری و ٧ پرۆژەی دیکە لە بوارەکانی فێرکردن، خزمەتگوزاری، وەرزشی و بانکەکان و نیشتەجێبوون دەبێت.،

 

مونا قەهوەچی: ئەو ١١ کورسییەمان بە خێر وەرنەگرتووە بەڵکو بە یاسا وەرمانگرتوو
پێشت مونا قەهوەچی: ئەو ١١ کورسییەمان بە خێر وەرنەگرتووە بەڵکو بە یاسا وەرمانگرتوو
تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
دواتر تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
ەیوەندیدار