دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕووداوی کوشتن ڕادەگەیەنێت



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای لێکۆڵینەوەی وورد و کۆکردنەوەی بەڵگەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان بکەری سەرەکی ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی (گوڵان)لە پارێزگای هەڵەبجە بەناوی ( ی، ع، م )دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو.

ڕووداوەکە لەشەوی ٢٠٢٤/١/٢٨ دوای ئەوەی هاوڵاتیەکی تەمەن (٨٥)ساڵ بەناوی ( ع ، أ ) دەستڕێژی گولەی لێکرا، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات، هێزەکانی ئاسایش لە ماوەی کەمتر لە (٤٨)کاتژمێر تۆمەتباری ڕووداوەکەیان دەستگیرکرد و دانی نا بەتاوانەکەیدا، بەهەڵە تەقەی لەم هاوڵاتییە کردووە و کێشەی لەگەڵ کەسێکی تردا هەبووە. لەئێستادا بەماددەی (٤٠٦)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

ڤیدیۆی ساتی تاوانەکە لێرەیە

تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
پێشت تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
خەڵك؛ دەقی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
دواتر خەڵك؛ دەقی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار