وەزیرێکی هەرێم: تورکیا هەرگیز مەدەنی لە هەرێمی کوردستاندا نەکردووەتە ئامانج



وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەرگیز تورکیا لە بۆردومانەکانیدا هاووڵاتی مەدەنی لە هەرێمی کوردستاندا نەکردووەتە ئامانج، ئەمەش دوای ئەو بۆردومانە دێت کە چوار قوربانی لە ئامێدی لیکەوتەوە.

ئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانییە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی کەی ئێن ئین، باسی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، تورکیا هەرگیز هاووڵاتی مەدەنى لە هەرێمی کوردستان نەکردووەتە ئامانج و تەنها ئامانجى تورکیا پەکەکەیە.

ئەم لێدوانەش دوای بۆردومانەکەی دوێنێ شەوی تورکیا دێت بۆ سەر قەزای ئامێدی کە گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی و برینداربوونی دوو کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

بە پێی ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە 100 مەدەنی بە هۆی هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا بوونەتە قوربانی.

وێنەی ئەو دوو هاووڵاتییەی لە بۆردومانەکەی دوێنی تورکیا لە ئامێدی بوونە قوربانی

وێنەی ئەو دوو هاووڵاتییەی لە بۆردومانەکەی دوێنی تورکیا لە ئامێدی بوونە قوربانی

دادگای فیدراڵی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
پێشت دادگای فیدراڵی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
دواتر ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
ەیوەندیدار