لە ئاکرێ دووکەس بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە بوونەقوربانی



ئەندامێکی تیمی رێکخراوی سی پی تی رایگەیاند، بەهۆی بۆردمانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە “چیای سیارێ”یان لە گوندی کافیا لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ دوو کەس بوونە قوربانی.

کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی رایگەیاند، لە کاتژمێر ٦:٤٥ خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردوومانی “چیای سیارێ”یان لە گوندی کافیا لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ کرد. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا، دوو هاوڵاتی مەدەنی بە ناوەکانی “عارف تەها تەمەن ٦١ ساڵ” و “ بەشیر عومەر عەلی تەمەن ٦٨ ساڵ” بوونە قوربانی کە . هەردووکیان پێشمەرگەی خانەنشین بوون.

دەشڵێت:”هەردوو هاوڵاتییە مەدەنیەکە، لەگەڵ دوو هاووڵاتی دیکەی گوندی کافیا بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا کافی” و “سادق زێباری” بەمەبەستی ترش کردن چووبونە سەر ڕەز و باخەکانیان لە گوندی کافیا.

بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی سی پی تی لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، ١٥٢ هاوڵاتی مەدەنی بوونەقوربانی و ٢٢٨ هاوڵاتی تری مەدەنیش برینداربوون.

دادگای فیدراڵی چارەنووسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلا دەکاتەوە
پێشت دادگای فیدراڵی چارەنووسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلا دەکاتەوە
ئەمشەو سێ بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان روویاندا
دواتر ئەمشەو سێ بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان روویاندا
ەیوەندیدار