نرخی زێڕ 40 دۆلار بەرزبووەوە



بەهۆی هۆشداری ئەڵمانیا لە داكشانی ئابووری و بەرزبوونەوەی زۆری نرخی گواستنەوەی دەریایی و هێرشی حوسییەكان بۆ سەر كەشتییە بارهەڵگرەكان، نرخی زێڕ لە بۆسەی جیهانی بەرزبووەوە و لەم هەفتەیەدا یەك ئۆنسە 40 دۆلاری چۆتەسەر.

بەپێی بۆچوونی شارەزایانی بواری زێڕ، كۆمەڵێك هۆكار بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نخری زێڕ لە بۆسەی جیهانی، لەوانەش: توندبوونی شەڕی ئۆكراینا و پێشڕەوی سوپای ڕووسیا بۆ چەند شارێك و هەروەها بەرزبوونەوەی ترسناکی نرخی گواستنەوەی دەریایی دوای ئەوەی کۆمپانیاکانی کەشتیوانی بەهۆی هێرشی حوسییەکانەوە دەریای سووریان جێهێشت.

هاوكات بانکی ناوەندی ئەڵمانیا هۆشداری دەدات لە داکشانی ئابووری لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئۆنسەی زێڕ بەشێوەیەكی خێرا بەرزبۆتەوە و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 2030 دیلار لەكاتێكدا لە هەفتەی ڕابردوودا دابەزی بۆ 1990 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، كە بەهای 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بوو، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بوو بە 505 هەزار دینار و عەیاری 21 بووە بە 444 هەزار و عەیاری 18 بووە بە 384 هەزار دینار.

 

شاخەوان عەبدوڵڵا: لەگەڵ یەکێتی کۆکین کوردێک بکرێتە پارێزگاری کەرکوک
پێت شاخەوان عەبدوڵڵا: لەگەڵ یەکێتی کۆکین کوردێک بکرێتە پارێزگاری کەرکوک
سودانی بڕیاری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
دوات سودانی بڕیاری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
پەیوەندیدار