چی دەربارەی درەختە دەستبەسەرەکەی پیشاوەر دەزانیت؟



لە شاری پیشاوەری پاکستان، لە ساڵی ١٨٩٩ وە، درەختێک بە فەرمانی ئەفسەرێکی بەریتانی وەک دەستبەسەرێک بە زنجیر بەستراوەتەوە، وەک هێشتنەوەی دیمەنی ستەم دەرهەق بە ژینگە و کۆمەڵگەی ئەوکاتی پاکستان تا ئێستا پارێزگاری لەم درەختە کراوە و هەر بە بەستراوی هێڵراوەتەوە.

 

بەپێی گێڕانەوەی ماڵپەڕی  “odditycentral”، لەو سەردەمەدا، ئەفسەرێکی بەریتانی بە ناوی جەیمس سکوید، پاش ئەوەی لەژێر دارەکەدا دەگاتە دۆخێکی دژواری مەست بوون و وا خەیاڵ دەکات کە درەختەکە بە دوایدا دێت، فەرمان دەکات بە بەردەستەکانی کە درەختەکە بە زنجیر ببەستنەوە.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی “odditycentral”، ئەمە یەکێک بووە لە سەیرترین ئۆپەراسیۆنەکانی دەستگیرکردن لە مێژوودا، بەو پێیەی ئەو ئەفسەرە بەریتانییە پێیوابووە کە ئەو درەختە مەترسییە بۆ سەری.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، سەرەڕای سەربەخۆیی پاکستان لە داگیرکاریی بەریتانیا، بەڵام تا ئێستا دارەکە ئازادیی خۆی بەدەست نەهێناوە، و بەو زنجیرانە بەستراوەتەوە کە پێشتر بەریتانییەکان بەستویانەتەوە.

هاوکات تابلۆیەک لە سەر درەختەکە، چیرۆکی ئەو زنجیرانە دەگێڕێتەوە  کە بەقەدی دارەکە تا زەوی هاتوون و وەک هێمایەک بۆ ستەمکاری ئەوکاتی ئینگلیزەکان هێڵراوەتەوە.

 

درەختە زنجیردارەکەی پیشاوەر، بووەتە شوێنێکی گەشتیاری لەو شارەدا، سەرنجی گەشتیاران بۆ لای ڕادەکێشێت.

توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری زوو نەخۆشکەوتنی بەشێک لە مرۆڤەکان دەخاتە ڕوو
پێشت توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری زوو نەخۆشکەوتنی بەشێک لە مرۆڤەکان دەخاتە ڕوو
باڵندەی ئاکیکی، بەرەو نەمان دەچێت
دواتر باڵندەی ئاکیکی، بەرەو نەمان دەچێت
ەیوەندیدار