توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری زوو نەخۆشکەوتنی بەشێک لە مرۆڤەکان دەخاتە ڕوو



توێژەران ڕایانگەیاند، توێژینەوەیەک شیکاری کۆدی بۆماوەیی 250 هەزار خۆبەخشی ئەمریکی کرد، زیاتر لە 275 ملیۆن جۆری جیناتی تەواو نوێ دۆزایەوە، کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی هۆکاری زۆر نەخۆشکەوتنی هەندێک لە مرۆڤەکان لەچاو ئەوانی دیکەدا شیبکاتەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن دامەزراوە نیشتمانییە تەندروستییەکانی ئەمریکاوە پارەدارکراوە، و ئاشکرایکردووە بەگشتی یەک ملیار جۆری بۆماوەیی هەیە.

دکتۆر جۆش دێنی، نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت: “ڕیزبەندیکردنی دانیشتوانی جۆراوجۆر ڕەنگە ببێتە هۆی بەرهەمهێنانی چارەسەری نوێ کە بتوانێت چارەسەری هەموو کەسێک بکات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “توێژینەوەکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئاشکراکردنی ئەو جیاوازییانەی، کە بۆچی هەندیک کەس زووتر و زیاتر تووشی نەخۆشی و پەتاکان دەبن .

توێژەران لە زنجیرە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری “سروشت” و گۆڤارە زانستییەکانی دیکەدا بڵاوکراونەتەوە، باسیان لەوە کردووە، چوار ملیۆن جۆری تازەی کۆدی بۆماوەیی دۆزراونەتەوە لە نێوان ئەو خۆبەخشانەی کە لە ناوچە جیاوازەکانەوە ئامادە بوون،

ئامانجی توێژینەوەکە کۆکردنەوەی دی ئێن ئەی و زانیارییە گرنگەکانی دیکەیە لەسەر یەک ملیۆن کەس بە مەبەستی باشتر تێگەیشتن لە کاریگەرییە بۆماوەییەکان لەسەر تەندروستی و نەخۆشییەکان.

نزیکەی 90%ی توێژینەوە جینۆمییەکان تا ئێستا لەسەر کەسانی بەڕەچەڵەک ئەوروپی ئەنجامدراون، ئەمەش بووەتە هۆی تێگەیشتنێکی سنووردار لە گەشەکردنی نەخۆشی و پەرەپێدانی هێواشی دەرمانی کاریگەر و ستراتیژییەکانی خۆپاراستن لە دانیشتوانی جۆراوجۆردا.

ئەم توێژینەوەیە وادەکات لە ئایندەدا بتوانرێت چارەسەرێکی سەرەکی بۆ ئەو کەسانە بدۆزێتەوە، کە لەچاو کەسانی دیکەدا زیاتر تووشی نەخۆشی و پەتاکان دەبن.

بایەكی بەهێز “بای دارئاوس” هەرێم دەگرێتەوە
پێشت بایەكی بەهێز “بای دارئاوس” هەرێم دەگرێتەوە
چی دەربارەی درەختە دەستبەسەرەکەی پیشاوەر دەزانیت؟
دواتر چی دەربارەی درەختە دەستبەسەرەکەی پیشاوەر دەزانیت؟
ەیوەندیدار