ئەوروپا خۆی بۆ گەڕانەوەی ترەمپ ئامادە دەکات



وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا خۆیان بۆ گەڕانەوەی ترەمپ ئامادە دەکن، هاوکات باس لە دامەزراندنی جێگرەوەی ناتۆ دەکەن.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، ڕایگەیاند، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا خۆیان بۆ ئەگەری سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتووی ئه‌مه‌ریكادا ئامادە دەکەن، باس لە دامەزراندنی پێکهاتەیەک دەکەن کە بتوانێت ببێتە جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ناتۆ.

بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامە ئەمه‌ریکییە، لەگەڵ وەستانی هاوکارییەکان بۆ ئۆکراینا و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کە بڕیارە مانگی تشرینی دووهەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، سەرکردە و بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەوروپا تا دێت ئاگاداری پێویستی بەشداریکردنن لە پرسە ئەمنییەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و هاوپەیمانەکانی.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، دەسەڵاتدارانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بیر لە دامەزراندنی پێکهاتەیەک دەکەنەوە کە بتوانێت تەواوکەری (ناتۆ) بێت یان وەک جێگره‌وه‌یه‌ك بێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سەرکردایەتی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا نیگەرانن و توڕەن لەوەی ترەمپ پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا دەکات و لێدوانی نابەرپرسانە سەبارەت بە ناتۆ دەدات.

ڕۆژنامەکە تیشی خستووەتە سەر ئەوەی، زۆرێک لە بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا نیگەرانن لە چارەنووسی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا ئەگەر ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

لە بەغداوە داوای هەڵپەساردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا دەکرێت
پێشت لە بەغداوە داوای هەڵپەساردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا دەکرێت
یەدەگی ئاوی عێراق بە ڕێژەی ٪٥٠ زیادی کردووە
دواتر یەدەگی ئاوی عێراق بە ڕێژەی ٪٥٠ زیادی کردووە
ەیوەندیدار