یەدەگی ئاوی عێراق بە ڕێژەی ٪٥٠ زیادی کردووە



عێراق تەنها لە ماوەی نزیکەی دوو مانگدا، ٥ ملیار مەتر سێجا یەدەگی ئاوی زیادی کردووە، پێشبینی دەکرێت کە کۆی یەدەگی ئاو بۆ نزیکەی ١٥ ملیار مەتر سێجا زیاد بکات.

عەون دیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا یەدەگی ئاو نزیکەی ٥ ملیار مەتر سێجا زیادیکردووە، لەنێویاندا یەک ملیار مەتر سێجا بووە تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەیەکی گرتەوە.

ساڵی ڕابردوو، یەدەگی ئاوی عێراق تەنها ٧ ملیار مەتر سێجا بووە، کە کەمترین بووە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، دوای بەردانەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە بۆ ماوەیەکی کورت زیادی کرد و گەیشتە ١١ ملیار مەتر سێجا.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا یەدەگی ئاو بۆ نزیکەی ١٥ ملیار مەتر سێجا بەرزبوەتەوە، ئەمەش واتە یەدەگی ئاوی عێراق تەنها لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا بە ڕێژەی ٥٠٪ زیادی کردووە، لە ئەنجامی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەکەی گرتەوە.

یەدەگی ئاوی عێراق بە شێوەیەک زیادی کردووە، کە ئەگەر دیجلە و فورات وشکبێتەوە، یەدەگەکە بەس دەبێت بۆ ئەوەی عێراق بۆ ماوەی ٣ ساڵ بیخواتەوە.

ئەوروپا خۆی بۆ گەڕانەوەی ترەمپ ئامادە دەکات
پێشت ئەوروپا خۆی بۆ گەڕانەوەی ترەمپ ئامادە دەکات
ژنێکی کورد وەک یەکەم ژن لە عێراقدا پلەی کاپتنی فڕۆکەوانی وەرگرت
دواتر ژنێکی کورد وەک یەکەم ژن لە عێراقدا پلەی کاپتنی فڕۆکەوانی وەرگرت
ەیوەندیدار