مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە بایکۆتیان شکاند



کەمێک لەمەوبەر مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بایکۆتیان شکاندووە و سبەینێ دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

ئەمشەو دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مامۆستایانی هەڵەبجە رایانگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە و بەڵێنی جێبەجێکردنی بەشێک لە داوکارییەکانمانی داوە لەبەرئەوە بڕیاری شکاندنی بایکۆتمان داوە و لە سبەینێوە دەگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن.

دەشڵێن: چاودێری وردی بەڵێنەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و لەئەگەری جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان دەگەڕێینەوە سەرشەقام و دووبارە دریژە بە بایکۆت دەدەین

شکاندنی بایکۆت لە لایەن مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجەوە دوای ئەوە دەێت کە ئەمڕۆ دووشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی کۆبووە و دوای کۆبوونەوەکەش رایگەیاند، لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراق، پلەی مامۆستایانی شایستە بەرزدەکرێتەوە و وانەبێژانیش دەکرێنە گرێبەست.

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣،  پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام لە هەریەکە لەپارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و پلەبەرزنەکردنەوەی مامۆستایان، بایکۆتی پرۆسەی خوێندن کرا ولە زۆربەی خوێندگاکانی ئەو سنوورە خوێندن دەسیپێنەکردووە، ئەمڕۆش دوای زیاتر لە پێنج مانگ بڕیاریاندا بایکۆت بشکێن و رایانگەیاند سبەی دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

 

ژنێکی کورد وەک یەکەم ژن لە عێراقدا پلەی کاپتنی فڕۆکەوانی وەرگرت
پێشت ژنێکی کورد وەک یەکەم ژن لە عێراقدا پلەی کاپتنی فڕۆکەوانی وەرگرت
کەشناسی کەشوهەوای ئەمشەو و سبەینێی بڵاوکردەوە
دواتر کەشناسی کەشوهەوای ئەمشەو و سبەینێی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار