مامۆستایانی ناڕازی “بایكۆت”یان هەڵپەسارد



ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری دا بە هەڵپەساردنی بایكۆت، ئەوەش دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڵێنی دا لە دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە پلەبەرزکردنەوە و بەگرێبەست کردنی وانەبێژان دەستپێبکاتەوە.

ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش کۆبونەوەی بەشێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت، ناوبراو هەر لە کۆبونەوەکەدا، بڕیاریدا پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان بەپێی ساڵانی خزمەت، بخرێتە بواری جێبەجێ کردن، هەروەها مامۆستایانی وانەبێژ بە قۆناغبەندی بکرێنە گرێبەست.

ڕاشیگەیاندووە، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڵێنی دا داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایان جێبەجێ بکرێت و بەردەوام لەسەر هێڵ بن و هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنە گەڕ.

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی دەشڵێت: “لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و بەڵێنانەی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەک دەرفەتێکی تر بە دەسەڵات و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن، بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت، لە ئەگەر جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانیش، بەگوڕوتینی نوێوە دێینەوە مەیدانەکە”.

پێشتریش قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەدیدارم لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستای ناڕازی، بڕیاری حکومەتی هەرێمم بۆ دووپاتکردنەوە و بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی، پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەکرێتەوە و وانەبێژەکانیش دەکرێنە گرێبەستی فەرمی بەپێی رێکار و یاسا بەرکارەکان و ساڵانی خزمەت.

 

فەرمانگەی میدیاو زانیاری: هاووڵاتییانی ٥٣ وڵات دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە بێنە هەرێمی کوردستان
پێشت فەرمانگەی میدیاو زانیاری: هاووڵاتییانی ٥٣ وڵات دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە بێنە هەرێمی کوردستان
“ئایدز” لە پارێزگایەكی عێراق بەشێوەیەكی مەترسیدار زیادی كردووە
دواتر “ئایدز” لە پارێزگایەكی عێراق بەشێوەیەكی مەترسیدار زیادی كردووە
ەیوەندیدار