بۆ كەشوهەوای سبەینێ‌ هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی چەند ڕۆژێكە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لەكاتەكانی بەیانی سبەینێ تەمومژ دروست دەبێت و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و شێوە باران بارین بە بڕی جیاواز دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە 19/2/2024 لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری لاوازی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت و لەکاتەکانی بەیانیدا تەم و مژ ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، لە نێوان کاتەکانی پاش نیوەڕۆ بۆ ئێوارە بەھۆی زیادبوونی وزەی گەرمی تیشکی خۆر، شێ و تەڕی ڕووی خاک بەھەڵم ئەبێت و لە شوێنی دیاری نەکراودا لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی ڕاپەڕین کەش لەبار ئەبێت بۆ دروستبوونی کەڵەکە ھەوری بە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایەن چالاک ئەبێتەوە بەڕێژەی جیاواز و کاتەکانی ئێوارە کۆتای پێدێت.

وتیشی، “پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 2 پلە بەرزدەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت 5-10کم/ک ئاڕاستەی با ناجێگیر ئەبێت” .

ئەو شارەزایەی كەشناسی باسی لەوەشكرد، بۆ دوو سبەی سێ شەممە بەھەمان شێوە تاوە باران و بروسکە لە شوێنی جیاجیادا بەردەوامی ئەبێت و بارانی ئەمڕۆ و دوو ڕۆژی داھاتووش زیاتر پێکدێت لە بەھەڵمبوونی شێ و تەڕیی ناوخۆیی و دووبارە چڕبوونەوەیەتی بەسەر شوێنی جیاجیادا، کە لەئەنجامی ئەو بارانە زۆرەیە، کە لە ڕۆژانی ڕابردوو باری و ئەمەش سوودی ئەبێت بۆ باشتربوونی شەپۆلەکانی داھاتووی بارانبارین.

 

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکانی بەغدا دەستگیر کران
پێشت دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکانی بەغدا دەستگیر کران
پردی هەنجیرە لە ڕێگای سەنگاو چاککرایەوە و هاووڵاتیان دەتوانن هاتووچۆ بکەن
دواتر پردی هەنجیرە لە ڕێگای سەنگاو چاککرایەوە و هاووڵاتیان دەتوانن هاتووچۆ بکەن
ەیوەندیدار