فیفا نوێترین ڕیزبەندی هەڵبژاردەكانی جیهان بڵاودەكاتەوە



 

یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ‌ “فیفا” نوێترین ڕیزبەندی خۆی بۆ مانگی كانوونی یەكەم و لەدوای كۆتایی هاتنی مۆندیالی 2022 ی قەتەر بڵاودەكاتەوە كە ئەرجەنتین لەدوای 36 ساڵ ناسناوی مۆندیالی بردەوە.

ئەرجەنتین سەركەوتوو بوو لە بردنەوەی ناسناوى مۆندیال، پاش ئەوەی بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 4-2 لە فەرەنساى  بردەوە.

بەپێی ڕیزبەندییەكەی فیفا، هەڵبژاردەی بەرازیل لە پێشەنگی هەڵبژاردنەكانی جیهاندا ماوەتەوە، هەرچەندە لە مۆندیالدا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی كرواتیا بە لێدانی سزا لە قۆناغی هەشت كرایەدەرەوە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵەوانی جیهانیش لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەكەدا ناوی هاتووە.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش كە لە قۆناغی گروپەكاندا لە مۆندیالی قەتەر كرایەدەرەوە، بۆ پلەی 14 لە ڕیزبەندييە نوێیەكەی فیفادا ناوی هاتووە، هەڵبژاردەی مەغریب كە گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین و 11 پلە هاتە پێشەوە، لە پلەی 11ی ڕیزبەندییەكەی فیفادا دەركەوت.

دوایین ڕیزبەندی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ‌ :

1- بەڕازیل

2- ئەرجەنتین

3- فەرەنسا

4- بەلجیكا

5- ئینگلتەرا

6- هۆڵەندا

7- كرواتیا

8- ئیتاڵیا

9- پورتوگال

10- ئیسپانیا

11- مەغریب

سەباح هەورامی؛ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی ترسناك لە سلێمانی ڕاستیەك ئاشكرا دەكات
پێشت سەباح هەورامی؛ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی ترسناك لە سلێمانی ڕاستیەك ئاشكرا دەكات
پێنج تیرۆریستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیركران
دواتر پێنج تیرۆریستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیركران
ەیوەندیدار