سبەینێ تاوەباران و بروسکە بەردەوام دەبێت



ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، شارەزایەکی کەشناسیش پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، سبەینێ تاوەباران و بروسکە چالاک دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیدا تەم و مژ دەبێت، لە نێوان کاتەکانی پاش نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەھۆی زیادبوونی وزەی گەرمی تیشکی خۆر شێ و تەری ڕووی خاک بە ھەڵم دەبێت و لە شوێنی دیاری نەکراودا لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە، ھەولێر، دھۆک و ئیدارەی ڕاپەرین کەش لەبار دەبێت بۆ دروستبوونی کەڵەکە ھەوری بە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان چالاک دەبێتەوە بە ڕێژەی جیاواز و کاتەکانی ئێوارە کۆتای پێدێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی 2 پلە بەرزدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان ٥ بۆ١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئاڕاستەی با ناجێگیر دەبێت .

ئاماژەی بەوەکرد، بۆ دوو سبەی سێشەممە بە ھەمان شێوە تاوەباران و بروسکە لە شوێنی جیاجیادا بەردەوامی دەبێت بارانی ئەمڕۆ و دوو ڕۆژی داھاتووش زیاتر پێکدێت لە بەھەڵمبوونی شێ و تەریی ناوخۆیی و دووبارە چربوونەوەیەتی بەسەر شوێنی جیاجیادا کە لە ئەنجامی ئەو بارانە زۆرەیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو باری، ئەمەش سودی دەبێت بۆ باشتربوونی شەپۆلەکانی داھاتووی بارانبارین.

 

بەرپرسێکی ئێرانی لە عێراق بریندار بوو
پێشت بەرپرسێکی ئێرانی لە عێراق بریندار بوو
قائیمقامی هەولێر: مەترسی دروستبوونی لافاو نییە
دواتر قائیمقامی هەولێر: مەترسی دروستبوونی لافاو نییە
ەیوەندیدار