قائیمقامی هەولێر: مەترسی دروستبوونی لافاو نییە



قائیمقامی هەولێر جەخت دەکاتەوە لەوەی هیچ مەترسییەک بۆ دروستبوونی لافاو لە شارەکەدا نییە و دۆخەکەیان کۆنترۆل کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، حکومەتی خۆجێی هەولێر هەموو تواناکانی بۆ پاراستنی شارەکە لە لافاو خستووەتەگەڕ و هەماهەنگی تەواویش لە نێوان پارێزگا، شارەوانی، بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، هاتووچۆ و تەندروستیدا هەیە بۆ هەر ئەگەرێکی دروستبوونی لافاو.

وتیشی: سەرباری هەندێک زیانی ماددی کە بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە چەند ناوچەیەکی هەولێر ڕوویدا، بەڵام دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

نەبەز حەمید جەختیشیکردەوە لەوەی هیچ مەترسییەک بۆ دروستبوونی لافاو نییە و پاککردنەوەی ئاوەڕۆکان و پاککردنەوەی ئەو ناوچانەش بەردەوامە کە ئاستی ئاو تێیاندا بەرز ببووەوە.

لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بە هۆیەوە زیانی ماددی لە دەیان ماڵ و شوێنی گشتی کەوتەوە.

سبەینێ تاوەباران و بروسکە بەردەوام دەبێت
پێشت سبەینێ تاوەباران و بروسکە بەردەوام دەبێت
هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵییەدا
دواتر هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵییەدا
ەیوەندیدار