گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی بەغدا و سلێمانی راگیران



بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، هێڵی ئاسمانی عێراقی بە شێوەیەکی کاتی گەشتەکانی بۆ سلێمانی راگرت.

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کەمێك بەر لە ئێستا بەهۆی خراپی باروودۆخی کەش و هەواوە یەکێک لە فڕۆکەکانی نەیتوانیوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بنیشێتەوە و گەڕاوەتەوە شاری بەغداد، لە ئێستاشدا و بە شێوەیەکی کاتی گەشتەکانی بۆ سلێمانی راگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە حاڵەتی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان یان دەستپێکردنەوەیان و هێوربوونەوەی دۆخەکە گەشتیارەکان ئاگاداردەکەنەوە.

ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەولێریش ئەمڕۆ لافاو دروست بوو، بەهۆیەوە چەند ئۆتۆمبێلێک ژێرئاوکەوتن و زیانیش بە چەند ماڵێکی شارەکە کەوت.

لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟
پێت لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟
پارێزگاری سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان
دوات پارێزگاری سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان
پەیوەندیدار