کەش و هەوا کەمێک ئاسایی دەبێتەوە



سبەینێ ئەم شەپۆلە بەهێزەی باران بارین لە هەرێم ئاسایی دەبێتەوە.

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى بڵاویکردەوە، کەش و هەوا سبەینێ کەمێک ئاسایی دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچە بارانی مامناوەند و لە هەندێکی تریش نمە باران دەبارێت،

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لە دوای نێوەڕۆ باران بارین لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران و هەندێ کات بارانی مامناوەند دەبێت , بەتایبەت لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی .

ئاماژە بەوەشدەکات، پلەکانی گەرما کەمێک گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و بەرز دەبنەوە ، بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەپێی پیشبینییەکان پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ هەینی بەم سێوەیە دەبێت:

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 16

سلێمانی : 16

دهۆک : 16

کەرکوک : 19

هەڵەبجە : 16

زاخۆ : 15

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 20

نەخۆشخانەیەک هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پێشت نەخۆشخانەیەک هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەڵمانیا
دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەڵمانیا
ەیوەندیدار