نەخۆشخانەیەک هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە



نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لەکاتی پێویستدا نەبێت سەردانیان نەکەن.

لە بڵاوکراوەیەکدا نەخۆشخانەکە ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوێکی زۆر لەناو وێستگەی کارەبای نەخۆشخانەکە ، بۆ ئەوەی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕوونەدات کارەبای نەخۆشخانە لەوێستگەوە کوژاوەتەوە ،

ڕوونیشیکردۆتەوە، بەهۆی کوژاندنەوەی کارەباکە نەخۆشخانەکە کارەبای نییە ، و داوا لەهاووڵاتیان دەکات بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەردانی نەخۆشخانە نەکەن .

هاوکات تیمەکانی شارەوانی و ئاگرکوژێنەوە صیانەی شارەزوور و کۆمپانیای گەردین دەست بەجێ گەیشتنە نەخۆشخانەکە و لافاوەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد .

بەهۆی بارانی بەخوڕ و ئەو شەپۆلە بەهێزەی ڕووی لە هەرێم کردووە، بەشێک لە ناوچەکان لافاویان تێدا دروست بوو و هاوکات هەندێک لە هاووڵاتیانیش زیانیان پێگەشت.

پارێزگاری سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان
پێشت پارێزگاری سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان
کەش و هەوا کەمێک ئاسایی دەبێتەوە
دواتر کەش و هەوا کەمێک ئاسایی دەبێتەوە
ەیوەندیدار