تەندروستی عێراق دەربارەی کۆرۆنا ڕوونکردنەوە دەدات



وەزارەتی تەندروستی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە چیتر پەتای کۆرۆنا نابێتەوە هۆی دروستکردنی مەترسی تەندروستی، بۆیە پێویستی بە هاوردەکردنی پێکوتە ناکات.

کەمال عەبدولڕەزاق، یاریدەدەری بەڕیوەبەری خۆپاراستن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییەکانی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ سووککردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، پێکوتەی پەتاکە نەماوە.

ئەوەشی خستەڕوو مەترسییە تەندروستییەکانی کۆرۆنا بە هەموو گۆڕاوەکانییەوە کەمتر بووەتەوە، بە جۆرێک ئێستا مەترسییەکانی لە دوای سوورێژە و ئەنفلۆنزاشەوە دیت.

کەمال عەبدولڕەزاق جەختیشیکردەوە لەوەی هیچ پێویست بە هاوردەکردنی پێکوتەی کۆرۆنا ناکات.

بە پێی ئامارە فەرمییەکان 703 ملیۆن و 203 هەزار و 681 کەس لە سەرتاسەری جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش شەش ملیۆن و 983 هەزار و 259 کەس گیانیان لەدەستدا.

خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ڕاگەیاند
پێشت خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ڕاگەیاند
سودانی بەرەو ئەمستەردام بەڕێکەوت
دواتر سودانی بەرەو ئەمستەردام بەڕێکەوت
ەیوەندیدار