ئێوارەی ڕۆژی ڤالانتاین… “ماچێکی گەردوونی” لە نێوان مانگ و موشتەری



ناسا ئاشکرایکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە لە ڕۆژی ڤالانتاین، زەوی شاهیدی “ماچێکی گەردوونی” لە نێوان مانگ و موشتەریدا دەبێت.

بۆ دانیشتوانی زەوی، هیلال و موشتەری وا دەردەکەون کە لە ماوەی چەند پەنجەیەکدا لە یەکتردان نزیکەی کاتژمێرێک دوای خۆرئاوابوون، بەڵام لە ڕاستیدا نزیکەی ٢٢٧ ملیۆن میل لە یەکترەوە دوور دەبن.

ئەم ڕووداوە دەگمەن نییە، بەڵام ڕوودانی لە ڕۆژی ڤالانتایندا ناوازەیە.

بەپێی ئەستێرەناسی، یەکگرتنی دوو تەنە گەردوونییەکان لە ئاسمانی شەودا نوێنەرایەتی گەشەکردن و زۆربوون و چاکبوونەوە و بەختێکی باش دەکات.

ڕووداوەکە بە ڕوونیتر بەسەر سەنگافورە و ئوسترالیادا دەردەکەوێت بەهۆی ئەو وەهمەی بینینەوە، کە وا دەکات مانگ لە نزیک ئاسۆ گەورەتر دەربکەوێت وەک لەوەی لە ئاسماندا بەرزتر بێت.

موشتەری لە دووری ٣٦٥ ملیۆن میل لە نزیکترین خاڵی لە زەویەوەیە، هەروەها ٦٠١ ملیۆن میل لە دوورترین خاڵەوەیە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، موشتەری نزیکەی ٤٨٠ ملیۆن میل لە هەسارەکەمانەوە دوورە.

دوایین جار کە مانگ چاوی بە موشتەری کەوت لە ٢٦ی 12ی ٢٠٢٣ بوو.

دوای 12 ساڵ ئەردۆغان پەیمانێکی خۆی شکاند و چووە میسر
پێشت دوای 12 ساڵ ئەردۆغان پەیمانێکی خۆی شکاند و چووە میسر
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بە وەكالەت دەكات
دواتر مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بە وەكالەت دەكات
ەیوەندیدار