تورکیا ڕێگەنادات نەخۆشانی شێرپەنجە بچنە خاکەکەیەوە



لەسەر سنووری تورکیا و سووریا ڕێگری لە تێپەڕبوونی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت، کە بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بچنە خاکی تورکیاوە.

دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگری لە تێپەرینی نەخۆشەکانی شێرپەنجە بۆ ناو خاکەکەی دەکەن، لە ڕێگەی دەروازەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریاوە، کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و دەرمان بۆ نەخۆشییەکەیان پێشتر سەردانی نەخۆشخانەکانی تورکیایان دەکرد.

کارگێڕێکی دەروازەی باب ئەلهەوا لە باکووری ئیدلب بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، “دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگربوون لە وەرگرتنی توشبووانی شێرپەنجە لە دەروازەکانەوە، کە باری تەندروستییان ناجێگیرە، بەبێ ئەوەی وادەیەکی دیاریکراو بۆ چوونە ژوورەوەیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر بخەنەڕوو، بەو پێیەی تورکیا لایەنی دەسەڵاتدارە لەو ناوچانەی باکووری رۆژئاوای سووریا”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دوێنێ سێشەممە لەو دەروازەیە ٢٩ نەخۆش ڕێگرییان لێکراوە بچنە تورکیا، کە حەوتیان منداڵ بوون.

سەرچاوەیەکی کارگێڕی لە دەروازەی باب ئەلسەلامە ڕایگەیاند، “دەسەڵاتدارانی تورکیا رێگرییان لە تێپەڕبوونی ١٩ توشبووی شێرپەنجە کردووە، کە چواریان منداڵ بوون، بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک و پاساوێکیان بخەنەڕوو”.

ڕوونیشیکردەوە، قەدەغەکردنەکە لەپڕ و بەبێ ئاگادارکردنەوەی کارمەندانی دەروازەکانی باب ئەلهەوا و باب ئەلسەلامە هات، سەرەڕای ئەوەی پێشتر ڕێگەیان بە رۆشتنی ئەو نەخۆشانە داوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لە دەروازەکانی باب ئەلهەوا و باب ئەلسەلامە ڕێگەپێدراوبوون، ٣٧٠ حاڵەت زیاتر بوون، کە هەموو مانگێک بۆ چارەسەری شێرپەنجە ڕێگەیان پێدەدرا بچن بۆ نەخۆشخانەکانی تورکیا.

مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بە وەكالەت دەكات
پێشت مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بە وەكالەت دەكات
ڤالانتاین بیانوویه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی
دواتر ڤالانتاین بیانوویه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی
ەیوەندیدار