مامۆستایانی كۆیە و گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند



مامۆستایانی كۆیە و گەرمیان و ڕاپەڕین بڕیاری بەردەوامی بایكۆتیان دا و جەختدەكەنەوە، كە سبەینێ‌ خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

مامۆستایانی پشدەر لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، سبەی چوار شەممە لەشەقام دەبن و درێژە بەناڕەزایەتی و بایکوت و خۆپێشاندان دەدەن.

ڕاشیانگەیاندووە، لە كاتژمێر 10ی بەیانی لە بەردەم پاركی ناوبازاڕ بەرەو پەروەردە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

هاوكات، مامۆستایانی كفری ڕایدەگەیەنن، سبەی چوار شەممە لە كاتژمێر 10ی بەیانی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كفری درێژە بەخۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەدەن.

لای خۆشیەوە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی کۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەیانی ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/١٤ ڕۆژی چوار شەممە لە گردبوونەوەیەکی تری بەرفراوان بە پاڵپشتی فرمانبەران، مامۆستایانی زانکۆ، خانەنشینان، دایک و باوکی خوێندکاران، کاسبکاران و چین و توێژەکانی تر تەواوی ئەم دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە، کە باس لە کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت”.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی کۆیە جەختیشدەكاتەوە، “بەشداریتان سەلماندنی ناڕازیبوونتانە بەرانبەر ستەمکاری و تاڵانکاریەکانی دەسەڵات”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، خۆپیشاندانەكە لە بەردەم پەروەردەی كۆیە دەبێت لە كاتژمێر 10ی بەیانی سبەینێ‌ 14ی شوبات.

حكومەتی هەرێم ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بارزانی و ئەردۆغان بڵاودەكاتەوە
پێشت حكومەتی هەرێم ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بارزانی و ئەردۆغان بڵاودەكاتەوە
ئەو پۆلیسەی بە دەمانچە لە گەنجێکی کوردی دا دەستگیرکرا
دواتر ئەو پۆلیسەی بە دەمانچە لە گەنجێکی کوردی دا دەستگیرکرا
ەیوەندیدار