بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی پێنج هێندە بەرزکردەوە



بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی بۆ پێنج هێندە بەرزکردەوە و نرخەکەشی لە بازاڕدا بە جێگیری ماوەتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 241 ملیۆن و 810 هەزار و 397 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 219 ملیۆن و 830 هەزار و 397 دۆلاری حەواڵە بووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە 21 ملیۆن و 980 هەزار دۆلاری بە نەخت فرۆشتووە، ئەمەش نزیکەی پێنج هێندەی ئەو بڕەیە کە دوێنی بە نەخت فرۆشرا.

سەرباری ئەوەش هێشتا نرخی دۆلار لە بازڕەکاندا بە جێگیریی ماوەتەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 152 هەزار و 100 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نەرمین مەعروف کاتی ناردنی 618 ملیاری دیکە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات
پێشت نەرمین مەعروف کاتی ناردنی 618 ملیاری دیکە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات
سەرۆکایەتی کۆمار هەواڵێک دەربارەی د. لەتیف ڕەشید ڕەتدەکاتەوە
دواتر سەرۆکایەتی کۆمار هەواڵێک دەربارەی د. لەتیف ڕەشید ڕەتدەکاتەوە
ەیوەندیدار