سەرۆکایەتی کۆمار هەواڵێک دەربارەی د. لەتیف ڕەشید ڕەتدەکاتەوە



سەرۆکایەتی کۆمار ڕەتیدەکاتەوە کە سەرۆک کۆمار هیچ داوایەکی بۆ سەردانکردنی واشنتۆن، پێشکەشی ئەمریکا کردبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار هەواڵێکی کەناڵی شەرقییەی ڕەتکردەوە کە باسی لەوە کردبوو، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار داوای بۆ سەردانکردنی واشنتۆن، پێشکەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە.

ڕاشیگەیاند، هەڵوێستی سەرۆک کۆمار دەربارەی ڕووداوەکانی ناوچەکە و بە تایبەتیش دۆزی فەڵەستین و پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا وەک خۆی ماوە و گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە.

ڕوونیشیکردەوە کە هەڵوێستی سەرۆک کۆمار دەربارەی ئەو پرسانە لە سیاسەتێکی ڕوون و ڕاگەیەندراوی کۆماری عێراقەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو هێرشانەشی ئیدانە کردووە کە کراونەتە سەر عێراق، لە نێویشیاندا بۆردومانەکەی ئەمریکا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار ئەوەشی خستەڕوو کە سەرۆکایەتی کۆمار بە مافی خۆی دەزانێت ڕێکاری یاسایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پڕوپاگەندەکان بگرێتەبەر.

بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی پێنج هێندە بەرزکردەوە
پێشت بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی پێنج هێندە بەرزکردەوە
کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
دواتر کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
ەیوەندیدار