دواین ڕێككەوتن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشكراكرا



وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پابەندن بە بڕیارەکانی ڕێكخراوی ئۆپیک سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت و دەشڵێت: “نزیکن لە گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بۆ دەستكردنەوە بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم”.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و نزیکن لە گەیشتن بە ڕێككەوتن.

ڕاشیگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەندە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم.

جەختیشی كردەوە، گفتوگۆکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە سەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێڕەوی راستن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ دەست پێ کردنەوە بە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم و هەناردە کردنی.

دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ بەنادەستووری ناساندنی یاسای نەوت و گازی هەرێم و بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی پاریس لەبەرژەوەندی عێراق دژی توركیا، لە 25ـی ئاداری 2023ـەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگیراوە.

لە ڕۆژی 4ی 4ی 2023دا بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕێککەوتنێک واژۆکرا، کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بەڵام هێشتا هەناردە دەستی پێنەکردۆتەوە.

 

لە سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ پرسە درا و نرخی قورئان خوێندن دیاریكرا
پێشت لە سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ پرسە درا و نرخی قورئان خوێندن دیاریكرا
كەشناسی هۆشداری لە ڕوودانی لافاو لە هەرێم دەدات
دواتر كەشناسی هۆشداری لە ڕوودانی لافاو لە هەرێم دەدات
ەیوەندیدار