پەرلەمانتارەکانی عێراق بە ملیۆنێک دینار سزا دەدرێن

  • 739 بینین

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت بڕیاریدا، هەر پەرلەمانتارێک ئامادەی کۆبوونەوەکانی ڕۆژانە نەبێت بە بڕی یەک ملیۆن دینار غەرامەدەکرێت.

موحسین مه‌نده‌لاوی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی ڕاسپارد‌ووە، کە ناوی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌ نه‌هاتووه‌كان بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بڵاوبكه‌نه‌وه‌، هاوکات فه‌رمانگه‌ی داراییشی ڕاسپاردووه‌، یه‌ك ملیۆن دینار له‌ مووچه‌كانیان ببڕدرێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت په‌رله‌مانتارەکانی ئاگادارکردبووەوە كه‌ ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كان بن، بە پێچەوانەوە هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كان نه‌بێت، ڕێكاری یاسایی به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان بەرامبەری دەگیرێتەبەر.

بۆچی لە کۆرسەوە فێرنابین؟
پێشت بۆچی لە کۆرسەوە فێرنابین؟
بیابانبوون ٪٢٠ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی نەجەف وێران دەکات
دواتر بیابانبوون ٪٢٠ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی نەجەف وێران دەکات
پەیوەندیدار