ئیسرائیل دوو بارمتەی ڕزگارکرد و دوو سەربازیشی کوژران



سوپای ئیسرائیل ڕزگارکردنی دوو بارمتەی لەدەست هێزەکانی حەماس ڕاگەیاند و دوو سەربازیشی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکانی غەززەدا کوژران.

ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ڕەفەح یباشووری کەرتی غەززە، دوو بارمتەی ئیسرائیلیان ڕزگارکرد.

ڕوونیشیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە شەوی ڕابردوو ئەنجام درا و بارمتە ڕزگارکراوەکانیش داوی ئەوەی لە نەخۆشخانە پشکنینیان بۆکراوە، بە کەسوکارەکانیان شادبوونەتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوو سەربازی سەربە یەکەی کۆماندۆ لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون.

کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا
پێشت کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا
بڕیار لە کەمکردنەوەی کرێی پاس دەدرێت
دواتر بڕیار لە کەمکردنەوەی کرێی پاس دەدرێت
ەیوەندیدار