بڕیار لە کەمکردنەوەی کرێی پاس دەدرێت



سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی ڕایگەیاند، هەوڵدەدرێت بۆ کەمکردنەوەی کرێی پاس لە ناوشاردا، بەڵام شۆفێری پاسەکانی سنووری سلێمانی داوای کەمکردنەوەی نرخی بەنزین دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، پاسەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەوانەی ناچنە دەرەوەی سنووری شەقامی بازنەی مەلیک مەحمودی سلێمانی، کرێی گواستنەوەیان ٥٠٠ دینارە، ئەوانەی دەچنە دەرەوە ٧٥٠ دینار وەردەگرن.

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، سەبارەت بە هێڵەكانی گواستنەوەی ناوشار كە كرێی گواستنەوەیان بە ٧٥٠ دینارە، بڕیارە كۆبوونەوەیان لەگەڵدا ئەنجامبدەین كە كرێی پاس بۆ ٥٠٠ دینار كەمبكەنەوە، بەڵام ئەوانیش چەند مەرجێكیان هەیە.

وتیشی، شۆفێرانی پاسەکان داوادەکەن نرخی بەنزینیان بۆ كەمبكرێتەوە و ئێمەش داوامان کردووە نرخی بەنزینیان بۆ بکرێت بە ٦٠٠ دینار، بۆئەوەی كرێی گواستنەوە كەمبكەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لە سنووری سلێمانی ١٠ هێڵی پاس هەیە کە ناچنە دەرەوەی شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود کە بە ٥٠٠ دینار هاووڵاتی دەگوازنەوە، هاوکات پلانمان هەیە کە کاتی دەرچوونی پاسەکان بکرێت بە “خولەک” لەبری “ژمارەی سەرنشینان” بۆئەوەی هاووڵاتییان ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانیدا نەمێننەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە وتەی بەشێک لە هاووڵاتییانی گەڕەکەکانی ناوشار، وێڕای ئەوەی پاسەکان ناچنە دەرەوەی سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، بەڵام لەبری ٥٠٠ دینار تا ئێستا ٧٥٠ دیناریان لێوەردەگیرێت، سەرۆكی سەندیكای شۆفێرانی سلێمانیش وتی “هاووڵاتییان ئاگادارمان بکەنەوە، لێپرسینەوە لە شۆفێرەکان دەکەین”.

هاوکات لەبارەی دابینکردنی پاس بۆ شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود چاوەڕوانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی سلێمانی دەکەن، تا لە وەزارەتەوە بڕیاری لەسەر بدرێت و پاسیان بۆ دابینبکرێت.

ئیسرائیل دوو بارمتەی ڕزگارکرد و دوو سەربازیشی کوژران
پێشت ئیسرائیل دوو بارمتەی ڕزگارکرد و دوو سەربازیشی کوژران
پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
دواتر پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
ەیوەندیدار