زانیاری لەسەر مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت


پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری حكومەتی عێراق هەیە تا یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت و دەشڵێت: “ئەگەر مووچەی مانگی شوبات دوابخرێت دەبێت فراكسیۆنە كوردییەكان هەڵوێستی جددییان هەبێت”.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەیە و چەند جارێكیش محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردۆتەوە تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ مووچەی مانگی یەك بە بیانووی نەبوونی پارەی نەختینەوە ناردنی 618 ملیار دینارەكە چەند ڕۆژێك دواخرا.

وتیشی، “بۆ ئەم مانگە دەبێت لەگەڵ پارەداركردنی وەزارەتەكاندا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەبكرێت و ئەگەر نەنێردرا دەبێت فراكسیۆنە كوردییەكان هەڵوێستی جددیان هەبێت و بایكۆتی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق بكەن و داوابكەن مووچەی مووچەخۆران مانگانە لە كاتی خۆیدا ڕەوانەبكرێت”.

بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تا هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و لابردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەسەر خەرجی فعلی بۆ سەر خەرجی حاكیمە مانگانە بڕی 618 ملیار و 500 ملیۆن دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

بەڵام تا ئێستا هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم چارەنووسی مووچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوویان یەكلاییی نەكردۆتەوە.

دەربارەی هێرشەکانی ئەمریکا پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە
پێشت دەربارەی هێرشەکانی ئەمریکا پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە
بۆچی دوای نان خواردن هەست دەکەیت برسیتە؟
دواتر بۆچی دوای نان خواردن هەست دەکەیت برسیتە؟
پەیوەندیدار