بۆچی دوای نان خواردن هەست دەکەیت برسیتە؟



د. کامه‌ران ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک ڕایگەیاندووە، هەست کردن بە برسیەتی ڕاستەوخۆ یان دوای ماوەیەکی کەم لە نان خواردن ڕەنگە ئاماژە بێ بە بوونی کێشیەکی تەندروستی و کۆمەڵێک هۆکاری هەیە.

وەك ئەو پزیشكی پسپۆڕی خۆراكە ئاماژەی پێ كردووە، گرنگترین هۆكارەكانی هەستكردن بە برسیەتی دوای ماوەیەكی كەم لە نان خواردن ئەمانەن:
۱ – ڕێجمی قورس و ناتەندروست: هەندێ مرۆڤ لە کاتی ڕێجیم بەردەوام هەست بە برسیەتی ئەکات بە تایبەت کاتێک ڕێجیمەکە کالۆری کەم بێت یان ماددە پڕۆتێن و ڕیشاڵەکانی کەم تێدا بێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی گڕیلیین، کە بە هۆرمۆنی برسیەتی ناسراوە.

٢- کەم خەوی: تێکچوونی خەو و نەنووستن بۆ ماوه‌ی پێویست لە شەودا یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبێتە ئەوەی کەسەكە هەست بە تێربوون نەکات و حەز بە خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوری و شیرینی بکات لە ئەنجامی هەست کردن بە بێهێزی و شەکەتی.

٣ – نه‌خۆشی شه‌کره- جۆری یەکەم یا دووەم یا شەکرەی کاتی دووگیانی: یه‌کێک له‌ گرنگترین نیشانه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ برسیه‌تی ڕاستەوخۆ یان دوای ماوەیەکی کەم لە خواردن.

٤- غوودی ده‌ره‌قی چالاک و غوودی ژەهراوی: کاتێ ڕێژەی هۆرمۆنەکانی غووده‌ی دەرەقی زیاتر دەبێت؛ ڕێژەی سووتانی وزە لە ناو لەشدا خێراتر دەبێت لەگەڵ زیندە چالاکی خانەکانی جەستە، بەڵام لە کاتی غووده‌ی دەرەقی چالاک کێشی لەش کەم دەکات و نابێتە هۆی قەڵەوی .

٥ – دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی: لە کاتی سترێس لەش هۆرمۆنی کۆرتیزۆن دەڕێژێت و ئەمەش وات لێ دەکات، کە بڕێکی زیاتری لە خۆراک بخوێت بە تایبەت شیرینی و چەوری .

٦ – وشکبوونەوەی جەستە: بە بەردەوامی وات لێ دەکات هەست بە برسێتی بکەیت، چونکە هەمان بەشی مێشک بەرپرسە لە هەست بە تینوویەتی و برسیەتی، بۆیە کەم خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و خواردنی سەوزە و میوە یەکێکە لە هۆکارەکانی تێر نەبوون.

٧- زیادەڕەوەی لە وەرزش و ڕاهێنانی قورس: ئەمەش ئەبێتە هۆی خێرابوونی میتابۆلێزم و زیندە چالاکی و لە ئەنجامدا مرۆڤەکە هەست بە برسیەتی ئەکات، چونکە جەستەی پێویستی بە بڕی زۆرتر لە خۆراکە.

٨ – نەبوونی تەرکێز و خەیاڵ ڕۆیشتن لە کاتی خواردن یان خەریک بوونی بە کارهێنانی مۆبایل یا سەیرکردنی تەلەفزیۆنەوە.

٩- کاریگەری لاوەکی کۆمەڵێک دەرمان، بۆ نموونە هەندێ دەرمانی دژە خەمۆکی و دژی حساسیه‌ت و کۆرتێکۆستیرۆیدەکان.

زانیاری لەسەر مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت
پێشت زانیاری لەسەر مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت
دادگای فیدڕاڵی بۆ سكاڵایەكی یەكێتی كۆدەبێتەوە
دواتر دادگای فیدڕاڵی بۆ سكاڵایەكی یەكێتی كۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار